به‌هۆی لافاوه‌كانه‌وه‌ له‌ ئه‌ڵمانیا ١٣٣ كه‌س گیانیانله‌ده‌ستداوه‌

ليست هناك تعليقات

له‌ ئاكامی ئه‌و لافاوه‌ی به‌هۆی بارانبارینی‌ به‌خوڕ ویلایه‌تەکانی راینلاند-پلاز و باكووری راین ڤێستفالا له‌ رۆژئاوای ئه‌ڵمانیای گرتووه‌ته‌وه‌، ١٣٣ كه‌س گیانیانله‌ده‌ستداوه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی كۆبلێنز رایگه‌یاند ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی به‌هۆی لافاوه‌وه‌ له‌ ناوچه‌ی ئاهروه‌یله‌ر له‌ ویلایه‌تی راینلاند-پلاز گیانیانله‌ده‌ستداوه‌، گه‌یشتووه‌ته‌ ٩٠ كه‌س كه‌ لافاوه‌كه‌ به‌ توندترین شێوه‌ كاریگه‌ری كردووه‌ته‌ سه‌ر ئه‌و ناوچه‌یه‌.

هاوکات به‌هۆی لافاوه‌وه‌ له‌ باكووری راین ڤێستفالا'یش ٤٣ كه‌س گیانیانله‌ده‌ستداوه‌، بەوەش ژماره‌ی قوربانییانی لافاوه‌كان له‌ ئه‌ڵمانیا گه‌یشتووه‌ته‌ ١٣٣ كه‌س.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا مه‌ترسی ئه‌وه‌ خراوه‌ته‌ روو له‌وانه‌یه‌ ژماره‌ی قوربانییان زیاد بكات و تیشكیش خراوه‌ته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ ٦١٨ كه‌سیش له‌و ناوچه‌یه‌ برینداربوون.

ئاماژه‌ به‌وه‌یش دراوه‌ له‌ زۆر شوێن له‌و ناوچه‌یه‌ ته‌زووی كاره‌با پچڕاوه‌ و هێڵه‌كانی ته‌له‌فۆن كار ناكه‌ن، هه‌روه‌ها ئاو له‌ ژماره‌یه‌كی زۆریش له شه‌قامه‌كان کۆبۆتەوە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق