جیاوازی نێوان مان. یونایتد و ڕیاڵ مەدرید بۆ گواستنەوەی ڤاران ئاشکرا دەبێت

ليست هناك تعليقات

یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی ڕافائێل ڤارانی بەرگریکاری یانەی ڕیاڵ مەدرید چڕ کردۆتەوە و نزیکە لەوەی گرێبەستەکە کۆتایی پێ بهێنێت.

ڕۆژنامەی سکای سپۆڕتسی بەڕیتانی ئاشکرای کردووە، پاش چوار ڕۆژ لە گفتوگۆ یانەی مانچستەر یونایتد دەیەوێت گرێبەستی فەڕمی و یەکلاییکەرەوە پێشکەش بە یانەی ڕیاڵ مەدرید بکات و کۆتایی بە گواستنەوەکە بهێنێت.

ڕۆژنامە بەڕیتانییەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، خودی ڤاران دەیەوێت ئەزموونێک لە پرێمەرلیگ تاقیبکاتەوە و چاوەڕوانی ڕێكکەوتن هەردوو یانەکەیە.

ڕۆژنامەی لاگازێتا دیلۆ سپۆڕتی ئیتاڵیش سەبارەت بەم گواستنەوەیە ڕایگەیاندووە، یانە ئینگلیزییەکە گرێبەستێکی 50 ملیۆن یۆرۆی پێشکەش بە ڕیاڵ مەدرید کردووە و یانە ئیسپانییەکەش داوای 60 ملیۆن یۆرۆ دەکات.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامە ئیتاڵییەکە، بەرپرسانی مان. یونایتد بە ساڵانەی 12 ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ ڤاران گەیشتوونەتە ڕێککەوتنی کۆتایی و یاریزانەکە ئامادەیە تا هاوینی 2026 واژوو لەسەر گرێبەستەکەی بکات.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif