دیارترین هۆکارەکانی خورانی سەر

ليست هناك تعليقات

سەنتەری ڕێکخستنی قژ لە ئەڵمانیا دیارترین هۆکارەکانی سەر خورانیان خستووەتە ڕوو، وشکبوونی پیستی سەر و قژ یەکێکە لە هۆکارە باوەکان کە لە ئەنجامی شۆردنی چەند جارەی قژەوە ڕوودەدات.

لە هەواڵێکی ماڵپەڕی لوبنان ٢٤دا هاتووە، زۆر شۆردنی قژ و بەکارهێنانی ئامێرەکانی وشککردنەوە و لولکردنی قژ و زۆر بەرکەوتنی قژ بە تیشکی خۆر و مەلەکردن لە ئاوێکدا کلۆری زۆری تێدا بێت، هۆکارە بۆ وشکبوونەوەی قژ و پێستی سەر کە لە ئەنجامدا دەبنە هۆی خورانی سەر.

بەکارهێنانی ئەو شامپۆیانەی بڕێکی زۆر زەیتی ڕووەکی و پێکهاتەی گیایی تێدایە، هەوکردن و سوربوونەوە لە سەردا ڕوودەدات و دەبنە هۆی خورانی سەر، بۆ نەمانی ئەو گرفتە چەند دڵۆپێک زەیتی زەیتون بدرێت لە بنبێخی سەر و شەوەکەی پێوەی بێت و بەیانییەکەی بشۆرێت.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif