بە ناردنی تەنها یەک نامە سیستمی بێگاسۆس چۆن مۆبایلەکەی بەرهەم ساڵحی هاککرد؟

ليست هناك تعليقات

پاش دزەكردنی پڕۆژەی "بیگاسۆس" لەبارەی پرۆگرامی سیخوڕیكردنی ئیسرائیلی NSO کە مۆبایل سەدان سەرۆک و سەرکردە و پاشای جیهان هاک کراون و سیخوڕییان بەسەرەوە کراوە کە بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق و مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیران و مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانیشی تێدایە، پرسیار لەبارەى ئەو پڕۆگرامە سیخوڕییەوە هاتووەتە ئاراوە کە چۆن و بە چی کار دەکات.

پڕۆگرامی کۆمپانیا ئیسرائیلییەکە بە بەرنامەیەکی (سیخوڕیی پیس) ناوبراوە کە تواناى سیخوڕیکردنى بەسەر مۆبایلەى بەئامانج گیراوەکانەوە هەیە و لەو ڕێگەیەشەوە دەتوانێت بگاتە وێنە و نامە و پەیامى ئەلیکترۆنى و تۆمارکردنى دەنگى و گوێ گرتن لەدەنگى پەیوەندییەکان بەنهێینى، کۆمپانیاکەش ئەوە ڕەت دەکاتەوە.

گروپى ڕۆژنامەوانى فۆربیدنى نێودەوڵەتى لیستێکى 50 هەزار کەسی بڵاوکردەوە کە بەشداربووى کۆمپانیاى (ئەن ئێس)ى ئیسرائیلین و لە ساڵى 2016ەوە هەوڵى هاککردن و سیخوڕیکردنیان لەڕێگەى مۆبایلى زیرەکەوە بەسەرەوە دراوە و هەندێک لەو کارەش بەسەریانەوە سەرکەوتوو بووە.

ماڵپەڕى (The Conversation) دەڵێت، هیچ شتێکى ئاڵۆز لەسەر چۆنیەتى هاککردنى ئەپى سیخوڕیکردن بێگاسۆس لە مۆبایلى قوربانیەکاندا نییە.

ئەوەش خراوەتە ڕوو، هاککردنەکە بەناردنى کورتنامەیەکی SMS یاخود iMessage بۆ مۆبایلى ئایفۆنەکان کراوە کە لینکێکی تێدا بووە، هەرکاتێک نێچیرەکە لینکەکە بکاتەوە، هەموو شتێکی ئەو مۆبایلە دەکەوێتە بەردەستی لایەنی جێبەجێکاری ئەو سیخوڕیکردنەوە.

ئامانج لەو کارەش کۆنترۆڵکردنى تەواوەتیە بەسەر سیستمى کارپێکردنى مۆبایلەکەدا لەڕێگەى ڕەگداکوتین لە مۆبایلەکانى ئەندرۆیێد یاخود شکاندنى بەربەستى پاراستن لەسەر ئامێرەکانى ئەپڵ (iOS).

باس لەوەش کراوە، بەزۆرى پڕۆسەى ڕەگداکوتین لە مۆبایلەکانى ئەندرۆێد بەڕێگەى هەمان بەکارهێنەرەوە دەکرێت کە ئەپێک یاخود یارییەک دادەبەزێنیت کە سیستمى ئەندرۆێد پاڵپشتى ناکات یاخود لەڕێگەى دووبارە گەڕانەوە فەرمانێکەوە کە لەلایەن کۆمپانیاى دروستکارەوە پەکخراوە.

بەهەمان شێوە، دەکرێت سیستمی ئاسایشی مۆبایلى ئایفۆن بشکێنرێت لەڕێگەى دابەزاندنى ئەو ئەپانەى لە بەشى دابەزاندنى بەرنامەکانى ئەپڵدا نین یاخود لەڕێگەى هەڵوەشاندنەوەى کۆدى مۆبایلەکانەوە بۆ ئەوەى وەکو مۆبایلێکى جێگرەوە لە تۆڕەکاندا بەکاربهێنرێت.

هەر بەپێى میدیاکان، گەر بۆ جارى یەکەمیش هاککەرەکە شکستى هێنا و بەکاربەرەکە کلیکى لەسەر لینکە نێردراوەکە نەکرد ئەوا بەرنامەى سیخوڕیکردن هەوڵى تر دەدات لەڕێگەى کارلێککردن لەگەڵ چەند لینکێکى ترى هاوشێوەدا.

ڕاپۆرتە میدیایەکان جەختیان لەسەر ئەوەش کردووەتەوە، بەرنامەى بێگاسۆس مۆبایلى ئەپڵى هاککردووە بۆ سیخوڕى ئەوەش بەو واتایە ئایا مۆبایلى ئەپڵ ئاسایشی تەواوەتی نییە؟

ماڵپەڕەکە دەشڵێت، ئامێرەکانى ئەپڵ زیاتر سەلامەتن لەچاو ئەوانەى تر کە بەسیتسمى ئەندرۆێد کار دەکەن بەڵام هیچ جۆرە ئامێرێک نییە بەڕێژەى 100% بۆ هاککردن سەلامەت بێت.

بەپێى چەند بەدواداچونێک کە ئەو ماڵپەڕە کردوویەتى، 17 دەزگای میدیایی نێودەوڵەتى ڕێگەیان بە بەرنامەى بێگاسۆس داوە کە لەلایەن کۆمپانیاى (ئەن ئێس ئەو)ى ئیسرائیلیەوە پێشخراوە بۆ کارى سیخوڕیکردن بەسەر نزیکەى 180 ڕۆژنامەنووس و 600 کەسایەتى سیاسى و 85 چالاکى مەدەنى و 65 خاوەن کۆمپانیاى چەند وڵاتێک.

بەپیێ (The Conversation)، بەرنامەى سیخوڕیکردن تواناى دزەپێکردنى نامە و وێنە و لایەنى پەیوەندکار و تەنانەت گوێ گرتنى لەدەنگى پەیوەندى نێوان کەسى بەئامانجگیراو بەرامبەرەکەیدا هەیە، ئەوەش ئیدانە کراوە لەلایەن ڕێکخراوەکانى مافى مرۆڤ و میدیا و سەرکردە سیاسیەکانى جیهانەوە.

لەبەرامبەرشدا (ئەن ئێس) هەموو جۆرە سەرپێچیەک ڕەتدەکاتەوە و ئەو کۆمپانیا ئیسرائیلیە ڕاشیگەیاندووە، بەرنامەکەى تەنها لەلایەن هەواڵگرى حکومەت و ئاژانسەکانى جێبەجێکارى یاساوە بەکاردەهێنرێن کە کاریان بەدەستخستنى زانیارییە و دژى تۆڕە تیرۆریستەکانن.

لاى خۆشیەوە، شالیڤ هۆڵیۆ، دامەزرێنەرى گروپى ئەن ئێس ڕایگەیاند، ئەو لیستەى بڵاوکراوەتەوە بۆ بەئامانجگرتنى بیگاسۆسە و پەیوەندى بەوەوە نییە.

ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، ئەو پێگەیەى کە بەرهەمیانهێناوە ڕێگرى لە هێرشە تیرۆریستیەکان دەکات و هەروەها ڕۆحى چەندەها خەڵکى ڕزگار دەکات.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif