نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاو بە 68 دۆلار و 98 سەنت مامەڵەی پێوە ‌کرا

ليست هناك تعليقات

لە درێژەی دابەزینی نرخی خاوی برێنت لە بازارەکانی جیهاندا، یەک بەرمیل خاوی برێنت، بە 68 دۆلار و 98 سەنت مامەڵەی پێوە ‌کرا.

یەک بەرمیل خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیھاندا، بە 68 دۆلار و 98 سەنت مامەڵەی پێوە ‌کرا.

دوێنێ نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت به‌رز بووه‌وه‌ بۆ 69 دۆلار و 73 سەنت و بە 69 دۆلار و 35سەنت رۆژەکەی تەواو کرد. ئەمڕۆش لە کاتژمێر 09:31دا بە بەراورد بە کاتی داخستن بە رێژەی لەسەدا 0،53 دابه‌زینی بەخۆیەوە بینی و بە 68 دۆلار و 98 سەنت مامەڵەی پێوە کرا.

ھاوکات یەک بەرمیل خاوی تێکساس بە 66 دۆلار و 84سەنت فرۆشرا.

بەرزبوونەوەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بەتایبەتی جۆری دەلتای ڤایرۆسی کۆرۆنا کاریگەری نەرێنیی لەسەر داخوازی لەسەر نەوت دروست کردووە، هەروەها دوای بڕیاری گرووپی ئۆپیک پڵاس بۆ بەرزکردنەوەی بەرهەم لە مانگی ئابەوە نیگەرانیی زیادبوونی خستنەڕووی نەوتی بۆ بازاڕ دروستکردووە کە ئەوانەش کاریگەرن لەسەر دابەزینی نرخەکەی.

سەرلەنوێ بەرزبوونەوەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە جۆری دەلتای ڤایرۆسی کۆرۆنا بەتایبەتی لە ئەورووپا و ئاسیادا، بووەتە هۆی گرتنەبەری رێکاری نوێ لە زۆرێک لە وڵاتاندا، ئەوەیش ئومێدەکانی بۆ هەستانەوەی تەواوەتی ئابووریی کەمکردووەتەوە و کاریگەری لەسەر نرخی نەوت دروستکردووە بە ئاراستەی دابەزینی.

ئاماژە بەوە دەدرێت کە رەنگە لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان 69 دۆلار و 16 سەنت بۆ 69 دۆلار و41 سەنت بەرھەڵستی بنوێنێت و نرخەکەی لەنێوان 68 دۆلار و 91 سەنت بۆ 68 دۆلار و 66سەنت بمێنێتەوە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif