لە بەریتانیا کوردێک لە کاتی بەقاچاخبردنی مرۆڤ لەنێو قەنەفە دەستگیردەکرێت

ليست هناك تعليقات

گەنجێکی رۆژهەڵاتی کوردستان لە بەریتانیا بە تۆمەتی قاچاقی مرۆڤ دەستگیردەکرێت دوای ئەوەی کە 12 کەسی لەنێو قەنەفەدا شاردبووەوە و دەیویست بیانباتە بەریتانیا.

ئارمان یوسف رەحمانی گەنجێکی 21 ساڵی دانیشتووی شاری ئۆڵدهامی بەریتانیایە، دوای ئەوەی ویستوویەتی بەشێوەی نایاسایی پەنابەر بگوازێتەوە بەریتانیا، دەستگیرکراوە و سزای سێ ساڵ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێنراوە. دەزگای لووتکە بۆ کاروباری پەنابەران، ئەم هەواڵەی بڵاوکردووەتەوە و رایگەیاندووە، "بەپێی دوایین زانیارییەکانی دەزگای لووتکە، پیاوێکی ئێرانی بە تۆمەتی شاردنەوەی 12 کۆچبەری عێراقی لە نێو قەنەفە و کەلوپەلی ناوماڵدا دەستگیرکرا. پاش ساخبوونەوەی تاوانەکە بەسەریدا بڕیاردرا کە سزای 3 ساڵ زیندانیکردنی بەسەردا بسەپێنرێت". 

ئارمان بەنیاز بووە لە فەرەنسا و بەلجیکاوە کۆچبەرەکان بپەڕێنێتەوە بۆ بەریتانیا، بەڵام لە کاتی گەیشتنیاندا بۆ سنووری بەریتانیا ئەفسەرانی هێزی سەرسنووری بەریتانیا بارهەڵگرەکانیان پشکنیوە و 12 کۆچبەری عێراقی خوار تەمەن 18 ساڵیان تێدا دۆزیوەتەوە. ئاری جەلال سەرۆکی دەزگای لووتکە وێڕای پشتڕاستکردنەوەی هەواڵەکە، ڕایگەیاند: "بەو پێیەی ئەو گەنجە ناسنامەی ئێرانی پێیە و ئێمەش دەزگایەکین لە چوارچێوەی عێراقدا، نەمانتوانیوە هیچ بە دواداچوونێکی ورد بۆ ئەو دۆسیەیە بکەین." یەکێک لەو کەسانەی کە لەنێو قەنەفە خۆی شاردبووە و دەیویست سنووری بەریتانیا بە نایاسایی ببڕێت. 

یەکێک لەو کەسانەی کە لەنێو قەنەفە خۆی شاردبووە و دەیویست سنووری بەریتانیا بە نایاسایی ببڕێت.

 دەزگای لوتکە بارەگای سەرەکی لە عێراق لە پارێزگای سلێمانییە و وەک لە پێناسەی دەزگاکەدا هاتووە، نوێنەریان لە وڵاتانی تورکیا، یۆنان، رۆمانیا، بولگاریا، ئیتاڵیا، هۆڵەندا، ماڵتا، سوید، نەرویج، سووریا، ئەڵمانیا، بەریتانیا، کەنەدا و ئەمریکا هەیە.




ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif