چین داوای لە بانکەکانی کرد پاڵپشتی لە دراوی ئەلیکترۆنی نەکەن

ليست هناك تعليقات

چین دژی پەرەسەندنی دراوی ئەلیکترۆنی رێوشوێنی نوێ وەردەگرێت و داوا لە بانکەکانی دەکات چیتر پاڵپشتی لە دراوی ئەلیکترۆنی نەکەن و مامەڵەکانیان بەو جۆرە دراوە کەم بکەنەوە.

ئەو هەنگاوە نوێیەی حکوومەتی چین دوای ئەوە دێت دوێنێ لە ویلایەتی سیچوان بڕیار درا چیتر دراوی بیتکۆین بەرهەم نەهێنرێت.

هەر بەو هۆکارە دوێنێ دووشەم بەهای بیتکۆین 10% دابەزی. ساڵی رابردوو بەهۆی پاڵپشتی خاوەنی تێسلا لە دراوەکە نرخی بیتکۆین بە رێژەیەکی بەرچاو هەڵکشابوو.

بەگوێرەی بی بی سی بانکی ناوەندیی چین رای گەیاندووە لەمدواییانەدا چەند بانکێکی گەورە و کۆمپانیای زەبەلاحی بانگهێشت کردووە و داوای لێ کردوون چیتر پاڵپشتی لە دراوی ئەلیکترۆنی نەکەن.

چین لە بەرنامەیدایە سیستمێکی چاودێری بۆ دۆزینەوەی مامەڵە نایاساییەکان بەو دراوە بدۆزرێتەوە. بە پێی لێکۆڵینەوەیەکی زانکۆی کمبریج، چین لە ساڵی رابردوودا 65%ی بەرهەمهێنانی بیتکۆین لە دنیادای پێ بڕاوە و لەو بوارەدا ویلایەتی سیچوان بە دووەم گەورەترین بەرهەمهێنەری بیتکۆین لە دنیادا هەژمار دەکرێت.

هەر ئەمساڵ نرخی یەک بیتکۆین بۆ سەرووی 60 هەزار دۆلار هەڵکشا، بەڵام ئێستە بە کەمتر لە 30 هەزار دینار دەفرۆشرێت.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق