پەتاتە یەكێكە لەو خۆراكانەی بڕیكی زۆر نیشاستەی تێدایەو یارمەتی زوو تێربوون دەدات و لە زۆرینەی وڵاتان خۆراكێكی سەرەكییە.
پسپۆران هۆشداری دەدەن لە خواردنی پەتاتەو تەماتە بەیەكەوە، چونكە لەم حاڵەتەدا جەستە توانای مژینی پێكهاتە بەسوودەكانی ئەم دوو سەوزەیەی نییەو گرفت لە كۆئەندامی هەرس دروست دەكات.
ئەو كەسانەی كە ئارەزووی پەتاتە دەكەن باشتر وایە لە خواردنی پەتاتەی سورەوكراو دوور بكەونەوە، چونكە بڕێكی زۆر ماددەی (ئەكرلامید) ی تێدایە كە لە ئەنجامی سوركردنەوەی لەناو ڕۆندا دروست دەبێت و ماددەیەكی توشكەری شێرپەنجەیە.
بەهۆی هەبوونی بڕێكی زۆر لە نیشاستە تێیدا پەتاتە بە یەكێك لە خۆراكە بەسوودەكان بۆ خانمان دادەنرێت وەك هۆكارێك بۆ مانەوە بە گەنجی و جوانی و ئەو پرۆتین و نیشاستەیەی لە پەتاتەدا هەیە هەرسی گەدە ئاسان دەكات و پۆتاسیۆمی ناو پەتاتە ئەگەری بەرز بوونەوەی پەستانی خوێن كەمدەكاتەوە.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق