دیلان عارف نادرۆف، کچە گەنجێکی کورد، خوێندکاری کۆلیژی هونەرە جوانەکان بەشی شێوەکاری و نیگارکێشی لە کازاخستان، پلەی یەکەمی لەسەر ئاستی ئهو وڵاته بەدەست هێنا.
دیلان نادرۆف نەوەی پرۆفێسۆری ناوداری کورد نادر نادرۆفە، کچی عارف نادرۆف هاووڵاتی ولاتی کازاخستانە و هەر لە وێ لە دایك بووە. ئەو بە تابلۆ تایبەتمەند و سەرنجراکێشەکانی بە ئاستێکی بەرزی هونەری پلەی یەکەمی بەدەستهێنا، ئەو تابلۆیەی پلەی یەکەمی بەخشیە دیلان ناوی "مات"ـە ، ماتیش بە زمانی کازاخی واتە دایك، مەبەستی لەو تابلۆیە دایکی کوردە، کە چەندە میهرەبان و دڵسۆز و فیداکارە، هەروەها سهختی و ئازاری دایکی کورد لە کاتی ئاوارەبوون و دەربەدەری پیشان دەدات و هیوا و ئاواتی گەش بە دایکی کورد دەدات، رووبهری تابلۆەکەی 120 بە 160 سانتی مەترە .
دیلان نادرۆف لە سالی 1999 لە شاری ماتی کازاخستان لە دایکبووە، دەرچووی قوتابخانەی فیزا و فەلەکە، ساڵی2017 پەمانگهی میوزیکی تەواوی کردووە و ژهنیاری پیانۆیە، ئەم ساڵیش لە ئەکادیمای نشتیمانی کازاخستان لەبەشی تابلۆ پلەی یەکەمی بە دەستهێنا.



H.B
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق