ئەردۆغان دەرکەوتنی لە وەزیری ناوخۆ قەدەغە کردووە

ليست هناك تعليقات

ڕۆژنامەنووس بارش یارکاداش لە پرۆگرامی “شیمدیکی زامان” لە تەلەڤیزیۆنی KRT TV ، ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە ڕەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ل کۆبوونەوەی سەرکردایەتی پارتەکەیدا فەرمانی کردووە بە هیچ شێوەیەک وەڵامی سەدات پێکەر نەدرێتەوە و بە هەموو جۆرێکیش دەرکەوتنی میدیایی لە سولەیمان سۆیلو وەزیری ناوخۆی تورکیا قەدەغە کردووە.

سەدات پێکەر سەرۆکی باندێکی مافیاییەوە لە ماوەی چەند هەفتەی ڕابردوودا بە هۆی ئەو ڤیدیۆیانەی بڵاوی دەکاتەوە قەیرانێکی گەورەی لەناو حکومەتی تورکیادا درووستکردووە و لە زۆرێکی لە ڤیدیۆکانیدا سولەیمان سۆیلو وەزیری ناوخۆی تورکیای کردووەتە ئامانج.

بارش یارکاداش لە پرۆگرامەکەدا وتی “با ئەوەتان پێ بڵێم کە دوێنێ ڕەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆکی گشتی ئاکەپە لە کۆبوونەوەی سەرکردایەتی پارتەکەیدا فەرمانی کردووە بە هیچ شێوەیەک وەڵامی سەدات پێکەر نەدرێتەوە. وە هەروەها بە هەموو شێوەیەک دەرکەوتنی میدیایی و وەڵامدانی قسەکانی سەدات پێکەری لە سولەیمان سۆیلو قەدەغە کردووە.”

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif