ئەو یاریزانانەی بارسێلۆنا پلان بۆ بەڕێکردنیان دادەڕێژێت

ليست هناك تعليقات



یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی لەسەر ئەنجامدانی گۆڕانکاری بۆ وەرزی داهاتوو بەردەوامدەبێت و دەیەوێت چەند یاریزانێک بفرۆشێت.

بەپێی هەواڵی میدیای ئیسپانیا، کارگێڕیی بارسێلۆنا کاردەکات بۆ ئەوەی لە گواستنەوەی ئەم هاوینەدا دەستبەرداری هەریەکە لە مارتن برایتوەیت، کارلێس ئالێنا، جونیۆر فیرپۆ و میرالیم پیانیچ ببێت، بۆ ئەوەی بەو پارەیەی کە لە فرۆشتنی ئەو یاریزانانە دەستیدەکەوێت گرێبەستی نوێ ئەنجامبدات.

رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی دەڵێت " هەفتەی داهاتوو بەرپرسانی بارسێلۆنا لەگەڵ بەڕێوەبەری کارەکانی عوسمان دێمبێلی کۆدەبێتەوە، بۆ گفتوگۆکردن لە بارەی داهاتووی یاریزانەکە ".

رۆژنامەکە ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، بارسێلۆنا نایەوێت بگاتە مانگی هەشت و هیچ رێککەوتنێکی لەبارەی داهاتووی ئەو یاریزانە نەبێت، خوان لاپۆرتای سەرۆکی بلاوگراناش دوو بژاردەی لەبەردەمە، یان ئەوەتا گرێبەستی یاریزانەکە نوێبکاتەوە، یانیش بەرامبەر 50 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری ببێت.

یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی چاودێری بارودۆخی ئەو یاریزانە دەکات و دەیەوێت بیباتە ریزەکانی، لەکاتێکدا گرێبەستەکەی لە هاوینی 2022 کۆتاییدێت.

دوای ئەوەی خوان لاپۆرتا لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی بارسێلۆنادا سەرکەوتنی بەدەستهێنا و بووە سەرۆکی نوێیی یانەکە، بەڵێنیدا کە بەجددی کار بۆ رێکخستنەوەی یانەکەی و دانانی پێکهاتەیەکی بەهێز بکات، کە تاوەکو ئێستا کۆمەڵێک گرێبەستی کردووە و چاوەڕێ دەکرێت ئەو گرێبەستانە کۆمەڵێک گرێبەستی دیکەشیان بەدوادابێت، کە هەر خۆیشی ئەوەی گوتووە.

 

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif