بێستون هەورامی
هەریەک لەغاندی لەهندستان و بیسمارک لەئەڵمانیاو ماندێلا لەئەفریقا ئەگەر دەرکێکی لەپێشینەیان ، بەپێشکەوتنی دیمو کراسی و ئازادی بۆ پێکەوەژیان و مافەکانی مرۆڤ مەترسیە کان ، بۆسەر داهاتوی گەل و وڵاتەکەیان نەکردبا ، بەدڵنیام دە ستیان بەوخەباتە مەدەنی و پڕ لەتەنگ و چەڵەمەیە لەپێناو یەکخستنەوەو بونیادنانەوەی وڵاتەکەیان لەهەموو ڕویەکەوە نەدەکرد ..!؟.
ئەمڕۆ بەهەر شێوەیەک دۆخی گەلی کورد لەم ناوچەیەدا بە گشتی و لەهەرێمی کوردستاندا بەتایبەتی بەراورد بکەین ، بە دۆخی هەریەک لەو وڵاتانە نەک هاوشێوەن بەڵکو زۆر خرابتر وهتد...یاخود هەر ڕوپێوێک لەڕوی هەڵکەوتەی جوگرافی ئابو ری و لۆجستیکی سەربازی و نایەکگرتوی بکەین لەمەڕ هەڵبژا ردنی ئەگەری ڕوبەڕوبونەوەی سەربازی لەبڕی گفتوگۆ و دانو ستان لەگەڵ بەغداو وڵاتانی بەرکەوتەی کورد لەم ناوچەیەدا بەدڵنیایەوە سەرکەوتن یاوەری کورد نابێ بۆیە ئەمڕۆ بۆ دەر بازبونی گەلی کورد لەم قۆناغە ، پێویستی بەخەباتێکی ئۆقرە گرتوو لەوشێوەیە هەیە ..!!.
دور لەهەموو تێڕوانینێکی حیزبیانە ، لەم دوو ساڵەی سەرۆکا یەتی کردنی ، هەرێمی کوردستاندا(نێچیروان بارزانی)لەهەو ڵێکی جدیدایە لەگەڵ کۆی لایەنە کوردستانیەکان بۆ چارەسە رکردنی پرسەکانی نێوان و بونیادنانەوەی داڕمانی تاکی کورد بەبیرکردنەوەیەکی کوردستانیانە لەمەڕ پێکەوەژیان وهەروە ها لەگەڵ حکومەتی هەرێم و کۆدەنگیان لەبەغدا بۆ چارەسە رکردنی پرسەکانی هەولێرو بەغدا بەدانوستان و گفتوگۆو گە واهیدانی بەرپرسی یەکەمی لایەنەکان لەکۆنفرانسی(یەکڕیز ی و دەستور)لەزانکۆی کوردستان ، لەهەوڵەکانی(نێچیروان با رزانی)بۆ ئەو ئاماژەیە هەمووجۆرە بیرکردنەوەیەکی دژبەری حیزبیانە ڕەد دەکاتەوە ..!؟.
ئەمڕۆ تەواوی جوڵەی زلهێزە هاتووەکان بۆ ئەم ناوچەیەو هە روەها وڵاتانی ناوچەکە بۆسەر گەلی کوردو پەیامەکەی خاتو و(جێنین هێنس پلاسخارت)نوێنەری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لەعێراق ، لەکۆنفرانسی تایبەت بە(یەکڕیزی و دەستوور)لەسەنتەری زانکۆی کوردستان بۆ توێژینەوەی هەر ێمی و نێودەوڵەتیەکان زۆر ڕون و ئاشکرابوو بۆ شوێنکەوتنی لایەنەکان لەگەڵ(نێچیروان بارزانی)لەمەڕ ئەو شۆڕش و خە باتە مەدەنیانەی ، ئەمڕۆ بۆ کۆتایهێنان بەکۆی پرسە کوردستا نی و ئێراقیەکان لەڕێگەی دانوستان و گفتوگۆوە ، نەک شەڕ دەستی پێکردووە هەرچەندە ئەرێنیەتی لایەنەکان لەم بابەتە دا بەهاوشی و شانازی لەمێژودا بۆیان تۆماردەکرێ بەڵام ئەم ڕێچکە گرتنەبەرەی سەرۆک(نێچیروان بارزانی)لەمێژوی فەر ماڕەوای ناوچەکەدا تاقانەیەو دواجار ئەو پرسیارەمان لادرو ستدەبێ ئایا سەرۆک(نێچیروان بارزانی)لەسەرکەتن و یاخود شکستی لەم ستراتیژە نوێیەدا گرتویەتەبەر دەبێتە کێ .!؟.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق