حەیدەر عەبادى پەیامێکى لەبارەى روداوەکانى شەوى رابردوى بەغدا بڵاوکردەوە

ليست هناك تعليقات

حەیدەر عەبادى داوا دەکات دەوڵەت فەرمانڕەوا بێت و یاسا بچەسپێنێت و هۆشدارى لەوە دەدات گە وا نەکرێت ئاژاوە و پشێوى وڵات قوت دەدات.

حەیدەر عەبادى، سەرۆک وەزیرانى پێشووترى عێراق لەمیانەى بڵاوکردنەوەى تویتێکدا ئاماژەى بەوە کرد، بەرپرسیارێتى دامەزراندنى دەوڵەت پێکەوەییە، بەڵام دەوڵەت لەسەر بنەماى سیستم و سەروەرى بەڕێوە دەبرێت لەتەنگانەشدا دەبێت هەمووان بیپارێزن و هەڵکوتانە سەر و یاخى بوون لێى و نانەوەى ئاژاوە و پشێوى و دروستکردنى کارەسات ئەوە ڕێگە پێدراو نیە.

عەبادى ئاماژەى بۆ ئەوەش کرد، هیچ کەسێک لەسەرووى یاساوە نیە، پێش ئەوەش ئاژاوە و پشێوى بیانخوات دەبێت دەوڵەت دەسەڵاتەکانى خۆى بەکاربهێنێت و ئەو حوکم بکات.



لەکۆتایى پەیامەکەشیدا عەبادى دەڵێت "دەوڵەت قەڵامانە".



پەیامەکەى عەبادى دواى دەستگیرکردنى فەرماندەیەکى حەشدى شەعبى هات کە بووە هۆى دروستبوونى گرژى و پشێوى لەناوەندى شارى بەغدا.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif