وەزارەتی تەندروستی عێراق: ناتوانین پشكنین بۆ جۆرە هیندییەکەی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئەنجام بدەین

ليست هناك تعليقات

وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاند: ئەم پشكنینە ناتوانین لە تاقیگەكانیاندا ئەنجام بدەین كە جۆرە هیندییەكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەدۆزێتەوە.

ریاز عەبدولئەمیر بەڕێوەبەری تەندروستیی گشتی لە وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاند: ئەمڕۆ وەزارەتەكەیان پشكنینی كۆرۆنای بۆ ئەو عێراقییانە كردووە كە لە هیندستان گەڕاونەتەوە و چاوەڕێن سبەی ئەنجامەكان دەربكەوێت.

گوتیشی تا ئێستا ناتوانن جۆرە هیندییەكەی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا بدۆزنەوە و بۆ ئەم مەبەستەش چاوەڕێی تەواوبوونی دامەزراندنی تاقیگەیەكی نوێن كە تایبەتە بە پشكنینی شیكاریی جێنەتیكی ڤایرۆسەكان.

شایانی باسە دوێنێ دووەم كاروانی گەشتیارانی عێراق لە هیندستان گەڕانەوە، ئەمەش دوای ئەوەی كە لە یەكەم كاروانی گەشتیارانی عێراقی گەڕاوە لە هیندستاندا، لە كۆی 399 گەشتیار، دەركەوتبوو 82 كەسیان تووشبووی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنان.

عەبدولئەمیر پێشبینی دەكات ئەم تاقیگە نوێیەی دایدەمەزرێنن لە ماوەی دوو مانگی داهاتوودا تەواو بێت، سەرباری ئەوەی لەم ماوەیەدا كارمەندانی تایبەت بە بەكارهێنانی تاقیگەكە ڕادەهێنن.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق