باڵوێزی دڵە شکاوەکان

ليست هناك تعليقات


فارس نەورۆڵی

هونەری ڕەسەن بەشێکە لە پێناسەی گەلان، هونەری کوردی سەرەڕای ئەوەی بەردەوام هەڕەشەی لەسەر بووە، بەڵام کەڵە هونەرمەندانی ڕەسەنی هونەری کوردی بە هەموو دەردی سەری و هەژارییەک هونەری کوردییان لە نەمان پاراستووە و لە لوتکەدا هێشتویانەتەوە. یەکێک لەو کەڵە هونەرمەندانە عەباسی کەمەندییە، کە بە دەنگە ناوازەکەی هەمیشە لە ڕۆحی مرۆڤی کورددا بوەو هونەرەکەی پاراستووە.

عەباس تەنها گۆرانی بێژ نەبوو، کەسێکی دەسڕەنگین و بیر ڕەنگین بووە. عەباس هونەرمەند، نیگارکێش، نوسەر، شاعیرو دەرهێنەری بواری شانۆ، کەمەندی هەر لە منداڵییەوە بە چەرمەسەری و کولەمەرگی ژیاوە، بۆیە هونەرەکەشی ڕەنگدانەوەی ئەو ژیانەیە کە بەردەوام دڵی شکاندووە. ئەگەر دەنگ و گۆرانییەکانی کەمەندی بەراورد بکەی لەتەک گۆرانی بێژە ناودارە جیهانییەکاندا، بێگومان عەباس کەمەندی لە لوتکەدایە. دەنگێکی حەزین ئاوازێکی ڕەسەن کە لە ڕۆحی کوردەوە هەڵقوڵاوە هونەرێکی پڕ مانا و ڕەسەن لەتەک دڵشکاوەکاندا دەژی و دەیانلاوێنێتەوە. خەم هەمیشە بە دوای عەباسدا دەگەڕا بۆیە هەمیشە غەمگین بوو دڵشکاو بوو، کەواتە دەکرێ کەمەندی وەک ( باڵوێزی دڵە شکاوەکان) بماسرێت ، هونەرەکەی تەعبیر بوو لە جوانی سروشتی کوردستان لە عەشق و ئەوین لە غەمگینی، کەمەندی ئەگەرچی توخنی حزبایەتی و سیاسەت نەکەوتووە، بەڵام گیانفیدای و ئازاری کوڕان و کچانی کورد ئازاریان داوەو کاریگەری هەبووە لەسەر ڕۆحی، هەر بۆیە کاتێک خوشکە لەیلاو هاوڕێکانی لەلایەن فاشیستەکانەوە لە سێدارە دەدرێن کەمەندی لە سنەوە لە ڕۆژهەڵاتەوە ڕۆحی دەسوتێ بۆ لاوانی کورد هەر بۆیە لاواندنەوەیەک بۆ خوشکە لەیلا دەکات و دەڵێ ( چۆڵی ناکەم سە نگەری چۆڵت لەیلا، تا نەکێشم باری سەرکۆڵت خوشکە لەیلا ) بۆیە بەندە بەم وتارە سادەیە ویستم یادی حەوت ساڵەی کۆچی دوای عەباسی کەمەندی و پێزانینم بۆ ئەو خزمەتەی کە باڵوێزی دڵشکاوەکان بە هونەری کوردی کرد بەرز ڕابگرم، سڵاو بۆ ڕۆحی کەمەندی و ئەوانەی خزمەتی هونەری کوردییان کرد لە ڕۆژە دژوارەکاندا .


ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق