زیدان کێشەیەکی گەورە بۆ ریال مەدرید دروست دەکات

ليست هناك تعليقات


راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکان لە ئیسپانیا، باس لەوە دەکەن کە زینەدین زیدانی راهێنەری فەرەنسی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بڕیاری رۆیشتنی داوە و یانەی شاهانەش هیچ جێگرەوەیەکی باشی دەستناکەوێت.
کورسیی راهێنەری یانەی ریال مەدرید بووەتە سەرئێشەیەکی درێژخایەن بۆ فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی شاهانە، چونکە هیچ بژاردەیەکی بەهێزی لەبەردەستدا نییە بۆ ئەوەی بیکاتە شوێنگرەوەی زینەدین زیدانی راهێنەری ئێستای یانەکەی، کە زۆر لە سەرچاوە رۆژنامەڤانییەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە زیدان بڕیاریداوە لە ریال مەدرید بڕوات.

بەپێی چەندین راپۆرتی رۆژنامەڤانی، زیدان کاژێرەکانی کۆتایی خۆی لە مەدرید بەسەردەبات و گرێبەستەکەی تەواو ناکات، واتا لەم هاوینەدا ریزەکانی یانەی شاهانە جێیدەهێڵێت .

بەپێی ئەو سەرچاوانە، کارگێڕیی یانەی ریال مەدرید هیچ جێگرەوەیەکی وای لەبەردەستدا نییە، کە متمانەپێکراوبێت بۆ جێگرتنەوەی زیدان و دەڵێن "لەبەرئەوە فلۆرێنتینۆ پێرێز و یاریدەدەرەکانی تووشی سەرئێشە بوونە و نازانن چی بکەن".

میدیای ئیسپانیا باس لەوە دەکات کە هەریەک لە ماسیملیانۆ ئالێگری، راهێنەری پێشووی یانەی یوڤێنتوسی ئیتالی و رائول گۆنزالێسی راهێنەری تیپی کاستیای ریال مەدرید بەربژێرن بۆ جێگرتنەوەی زیدان، بەڵام هێشتا دیارنییە کە ئەوان جێگەی متمانەی پێرێزن یان نا.

یانەی ریال مەدرید ئەمساڵ وەرزێکی خراپی بەڕێکرد و بەبێ هیچ نازناوێک کۆتایی بە وەرزەکەی هێنا، کە نازناوی لالیگای دۆڕاند، زوو لە جامی شای ئیسپانیا دەرکرا و هەروەها لە قۆناخی پێشکۆتایی چامپیۆنزلیگیش دەرکرا.

هەرچەندە زیدان تاوەکو ئێستا ئاماژەی بەوە نەکردووە کە بڕیاریداوە لە ریال مەدرید بڕوات، بەڵام بەمدواییە چەندجارێک ناڕاستەوخۆ وای نیشانداوە کە رۆیشتن لە ریال مەدرید ئەگەرێکی کراوەیە، بۆ نموونە چەندجارێک لە کۆنگرە رۆژناماڤانییەکانیدا گوتوویەتی "زۆرجار گۆڕان بۆ هەموو لایەک باشە". لە دوایین لێدوانیشیدا گوتی "دەمەوێت بە ئارامی بیر لە داهاتووم بکەمەوە".

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif