عیراقچی: لە دانوستانەکانی ڤیەننا ڕێککەوتین لەسەر هەڵگرتنی بەشێک لە سزاکان، بەتایبەت نەوت

ليست هناك تعليقات

عەباس عیراقچی، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئێران و گەورە دانوستانکاری ئێرانی لە دانوستانەکانی ڤیەننا ئاشکرایکرد، لە گفتوگۆكانی چەند ڕۆژی ڕابردوو پەیوەست بە گەڕانەوە بۆ ڕێككەوتنی ئەتۆمیی ئێران، گەیشتووینەتە ڕێککەوتن لەسەر هەڵگرتنی بەشێک لە سزاکان، بەتایبەت کەرتی نەوت.

عەباس عیراقچی ڕایگەیاند، ”گفتوگۆکان سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکان لەسەر ئێران لە کەرتی وزە، نەوت و پترۆکیمیاوی گەیشتووەتە ئەنجام، هەروەها بەشێک لە کەسایەتی و کۆمپانیا دیارەکانیش لە لیستی سزاکان دەرهێنراون، دانوستانەکان بەردەوامن بۆ لایەنەکانی دیکەش”.

یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئێران دانوستانەکانیشی بە ئومێدبەخش وەسفكردووە، دەڵێت، “ڕوونترن لەوەی چاوەڕێمان دەکرد، وەک چۆن گفتوگۆکان سەبارەت بە خاڵە ناکۆکەکان بەردەوامن”.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لیژنەی هاوبەشی وڵاتان تایبەت بە ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران، لە ڤییەنا کۆبوونەوە و شاندی ئێران و نوێنەری وڵاتانی دیكەی ناو ڕێككەوتنەكە، جگە لە ئەمریكا، بەشدارییان تێداکرد.

گفتوگۆکانی ڤیەننا تیشکدەخەنە سەر گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ ناو ڕێککەوتنی ئەتۆمی ئێران، کە لە ساڵی 2015 واژوو کرا، دواتر دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا لە ڕێککەوتنەکە کشایەوە و ژمارەیەک سزای توندی بەسەر ئێراندا سەپاند.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif