دۆرتموند گۆڵبارانی كیڵی كرد و خۆی گه‌یانده‌ یاریی كۆتایی

ليست هناك تعليقات

له‌ یاریی پێش كۆتایی جامی ئه‌ڵمانیا، یانه‌ی بۆروسیا دۆرتموند كۆتایی به‌ سه‌ركێشییه‌كانی یانه‌ی هۆڵشتاین كیڵ هێنا و خۆی گه‌یانده‌ یاریی كۆتایی.

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ردوو یانه‌ له‌ یاریی پێش كۆتایی جامی ئه‌ڵمانیا به‌یه‌ك گه‌یشتن.

یارییه‌كه‌ له‌ سیگناڵ ئیدونا پارك، یاریگه‌ی دۆرتموند كرا و تێیدا جلزه‌رده‌كانی فێستیڤاڵن، به‌ ئه‌نجامێكی گه‌وره‌ و به‌ 5-0 گۆڵ بردنه‌وه‌یان به‌سه‌ر هۆڵشتاین كیڵی پله‌ دووی ئه‌ڵمانیا تۆمار كرد.

گۆڵه‌كانی دۆرتموند هه‌ر پێنجیان له‌ گێمی یه‌كه‌مدا تۆماركران و یاریزانان جیۆڤانی ریێنا 2 گۆڵ، ماركۆ رۆیس، تۆرگان هازارد و بیلینگهام تۆماریان كرد.

هۆڵشتاین كێل كه‌ له‌ قۆناغه‌كانی پێشوودا بردنه‌وه‌ی به‌سه‌ر بایرن میونشن، دارمشتات و هیسن تۆمار كردبوو، كۆتایی به‌ سه‌ركێشییه‌كه‌ی هات و نه‌یتوانی بگاته‌ یاریی كۆتایی.

له‌ یاریی كۆتاییدا بۆروسیا دۆرتموند رووبه‌ڕووی یانه‌ی لایپزیگ ده‌بێته‌وه‌، كه‌ ئه‌ویش دوێنێ به‌ بردنه‌وه‌ی له‌ ڤێرده‌ربرێمه‌ن، بلیتی یاریی كۆتایی به‌ده‌ست هێنا.

یاریی كۆتایی جامی پۆكاڵی ئه‌ڵمانیا له‌ به‌رلین له‌ رۆژی 13ی ئه‌م مانگه‌ ده‌كرێت.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق