وەك بڕیاربوو، ئەمڕۆ یەك شەممە دەرگای قوتابخانەكان بەڕووی قوتابیان و مامۆستایاندا كرانەوەو پرۆسەی خوێندن بەجێبەجێكردنی ڕێنماییەكانی خۆپارێزی لەكۆرۆنا دەست پێدەكاتەوە.
دلێر عەبدولڵا حەسەن بەڕێوەبەری پەروەردەی ناوەندی هەولێر رایگەیاند: دوای پەیامی وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ دەزگاكانی ڕاگەیاندن بە دووبارە كردنەوەی قوتابخانەكان و دەستپێكردنەوەی خوێندنی قوتابیان لە ناو پۆلدا لە رۆژی یەكشەممە (16/5/2021) بۆ سەرجەم قۆناغەكانی خوێندن (جگە لە باخچەی منداڵان كە بەداخراوی دەمێنێتەوە) بۆیە پێویستە :
1. ڕۆژی شەممە (15/5/2021) ئامادەسازی بكرێت لە پاككردنەوەی قوتابخانەكان و ڕێكخستنی پۆلەكان و ئاگاداركردنەوەی مامۆستایان و قوتابیان لە كات و رۆژی دەوامی قوتابخانە.
2. دابەشكردنی بەشەوانەكان و پرۆگرامی ڕێكخراوو كوتكراوە لە لایەن وەزارەتی پەروەردە بەسەر مامۆستایان.
3. دیاریكردنی رۆژانی دەوام و كاتەكەی بۆ قوتابیان و مامۆستایان كە بە (تەناوب) واتە رۆژێك نا رۆژێك دەبێت و قوتابی تەنها (3) رۆژ لە هەفتەیەكدا دەخوێنێت.
4. دابینكردن و كڕینی پێداویستییەكانی قوتابخانەو خۆپارێزی تەندروستی لە بڕە پارەی تەرخانكراو لەلایەن سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ كارگێڕی قوتابخانەكان.
5. رۆژی شەممە (15/5/2021) بەیانی فەرمی وەزارەتی پەروەردە بە دەستپێكردنەوەی خوێندن لە (16/5/2021) دەردەچێت.
6. وابڕیارە لە (22/6/2021) ئەزموونەكانی كۆتایی ساڵ دەست پێ بكات.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق