سەرۆکی ئەمریکا جارێکی دیکە پشتیوانی خۆی بۆ ئیسرائیل دووپاتکردەوە

ليست هناك تعليقات

جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ بنیامین ناتانیاهو،سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، جارێکی دیکە پشتیوانی خۆی بۆ ئیسرائیل دووپاتکردەوە.

دەربارەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە، کۆشکی سپی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئەوە خراوەتەڕوو کە بایدن، ئیدانەی هێرشەکانی بزووتنەوەی حەماس-ی بۆسەر ئیسرائیل کردووە و گوتویەتی: "پشتیوانییەکی بەهێزی بەکارهێنانی مافی بەرگری لە خۆ کردنی ئیسرائیل، لە بەرامبەر هێرشی رۆکێتەکانی حەماس و گرووپە تیرۆرستییەکانی دیکەی غەززە، دەکەین".

لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکدا بایدن و ناتانیاهو، دەربارەی هەڵکشانی گرژییەکان لە شاری قودس دواون و هیوایان خواستوە ئەم شارە ببێتە شوێنێک کە تیایدا پەیڕەوانی هەموو ئایینەکان پێکەوە بەئاشتی بژین.

سەرۆکی ئەمریکا نیگەرانی خۆشی لە پێکدادانەکانی کەناری رۆژئاوا خستوەتەڕوو و پشتیوانی خۆی بۆ "چارەسەری دروست کردنی دوو دەوڵەت" دووپات کردووەتەوە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif