نوری مالیکی: "دەبێت حەشدی شەعبی و ھێزە چەکدارەکانی یەکڕیزبن"

ليست هناك تعليقات

سەرکردەی ھاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، نوری مالیکی رایگەیاند کە ھەوڵی ژمارەیەک لایەن بۆ ئەوەی شەڕ لەنێوان حەشدی شەعبی و ھێزە چەکدارەکان رووبدات، شکستی ھێنا.

نوری مالیکی لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر رایگەیاندووە کە حەشدی شەعبی قوربانی زۆری داوە لە پێناو کۆنترۆڵکردنی ناوچەکانی عێراق و نووسیوویەتی:

"ژمارەیەک لایەن ھەوڵیاندا حەشدی شەعبی پەلکێشی شەڕ بکەن لەگەڵ ھێزە چەکدارەکان، بەڵام ھەوڵەکانیان شکستی ھێنا".

سەرکردەی ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، نوری مالیکی ھەروەھا نووسیوویەتی "پێویستە ھێزە چەکدارەکان بە ئاگابن لە کەسانی ئاژاوە و پیلانگێڕ و دەبێت لەگەڵ برایانیان لە حەشدی شەعبی یەکڕیزبن ھەروەک لە گۆڕەپانی شەڕدا یەکڕیزن".

ئەمەیش دوای ئەوە دێت پێشتر وەزیری بەرگریی عێراق، جومعە عناد رایگەیاندبوو کە چەکی حەشدی شەعبی ھەڕەشە نییە بۆسەر ھێزەکانی سوپا و ئاماژەی بەوەیشدابوو کە ھێزەکانی سوپا بەھێزن و دەتوانن شەڕ لەگەڵ ھەر دەوڵەتێک بکەن ئەگەر ھەوڵبدەن ھێرش بکەنە سەر عێراق.


ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif