"حكومه‌تى عێراق له‌ پلاسخارت نیگه‌رانه‌"

ليست هناك تعليقات

به‌رپرسێكى باڵاى حكومه‌تى عێراق رایگه‌یاند، به‌غدا له‌ چالاكییه‌كانى پلاسخارت نیگه‌رانه‌، داواشى له‌ یونامى كردووه،‌ روونكرده‌وه‌ بده‌ن.

به‌ گوێره‌ی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی "ئه‌لشه‌رقولئه‌وسه‌ت"، حكومه‌تى عێراق نیگه‌رانه‌ له‌ سه‌ردانه‌كانى "جێنین هێنیس پلاسخارت"، نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق "یونامى"، به‌هۆی ئه‌و سه‌ردانانه‌ى ناوبراو بۆ لاى هه‌ندێك به‌رپرس و سه‌ركرده‌ى سه‌ربازى، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌بێ هه‌ماهه‌نگى و گه‌ڕانه‌وه‌ سه‌ردانه‌كانی ئه‌نجام داوه‌.

وه‌ك له‌ راپۆرته‌كه‌دا هاتووه‌، ئه‌و به‌رپرسه‌ى عێراق رایگه‌یاندووه‌، سه‌ردانه‌كه‌ى "پلاسخارت" بۆ هێوركردنه‌وه‌ى گرژییه‌كانى نێوان هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبی و هێزه‌ عێراقییه‌كان بووه‌، به‌ڵام به‌بێ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ لایه‌نه‌ فه‌رمییه‌كان ئه‌نجامى داوه‌.

به‌ گوێره‌ی راپۆرتی رۆژنامه‌كه‌، به‌رپرسه‌ عێراقییه‌كه‌ گوتوویه‌تی: "ئه‌و سه‌ركردانه‌ى كه‌ پلاسخارت سه‌ردانى كردوون، ده‌ستیان هه‌بووه‌ له‌ رووداوه‌كانى ئه‌م دواییه‌، له‌ 26ى مانگ، له‌ كاتێك حكومه‌ت ده‌یه‌وێت یاسا له‌ عێراق سه‌روه‌ر بێت".

وه‌ك رۆژنامه‌كه‌ باسیكردووه‌، عێراق به‌ فه‌رمى داواى له‌ یونامى كردووه‌، كه‌ روونكردنه‌وه‌ له‌باره‌ى چالاكى و به‌سه‌ركردنه‌وه‌كانى "پلاسخارت" بده‌ن، چونكه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ى یاساكانى عێراق ئه‌نجامى داوه‌.

شه‌رقولئه‌وسه‌ت ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، پلاسخارت له ‌به‌رنامه‌یه‌كى ته‌له‌فزیۆنى به‌ ناڕاسته‌وخۆ داواى كردووه‌، به‌رپرسێكى باڵا له‌ عێراق ده‌ست له‌كار بكێشێته‌وه‌، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ "مسته‌فا كازمى"، كه‌ ئه‌مه‌ش بووه‌ته‌ جێى نیگه‌رانى حكومه‌تى عێراق.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق