هەنگاوی کرداری بۆ پشتیوانی کرێکاران

ليست هناك تعليقات


ئومێد جاف - پارێزەر

جیاوزا لەپروپاگەندەی میدیا و وتنەوەی دروشمی بێ کردارو سازدانی کۆروو سیمیناری دووبارە، لەیادی جەژنی کرێکاران لە (ئایاری/٢٠١٩)، بیرۆکەی هاوپشتیوانیم بۆ چینی کرێکاران بەپراکتیکی جێبەجێکرد لەچوارچێوەی پیشەکەمدا، وەک پارێزەرێکی خۆبەخش داوایەکی شارستانیم لەدادگای بەرایی سلێمانی لەدژی وەزارەتی ئاوەدان کردنەوەو نیشەجێکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان/ سەرەرای کارەکەی تۆمارکرد، بە مەبەستی رێگری نەکردنیان لە دابینکردنی شوێنی نیشتەجێبوون بۆ هاوڵاتیانی کەم دەرامەت و خاوەن داهاتی سنوردار، وە تۆمارکردنی خانوو شوقەی نیشتەجێبون بەناویانەوە بێ هیچ پێشەکیەک و بەقیستی درێژخانەن. پاڵپشت بەیاسا بەرکارەکانی پەرلەمانی کوردستان.

لەبەر ئەوەی کێشەی نیشتەجێبون لەهەرێمی کوردستان کێشەیەکی بەر چاو دیارەو زۆرینەی هاوڵاتیانی کەم دەرامەتی گرتۆتەوە، وە هەموو هاوڵاتیەکی هەرێمی کوردستان مافی خۆیەتی ژیانێکی شکۆمەندانە و ئاسێکی گوزەران و شوێنی نیشتەجێ بوونی هەبێ، بەپێی یاسای دابینکردنی خانووی نیشتەجێبون بۆ هاولاتیانی هەرێمی کوردستان ژمارە (٧)ی ساڵی (٢٠٠٨) هەمووارکراو بەیاسایی ژمارە (١٦ی ساڵی ٢٠١١)، وە ماوەی رادستکردنی خانوو شوقەکان نابێ لە (٢) ساڵ تێپەر بکات لەرۆژی دەستپێکردنیەوە.

بەپێی تیانوسی داواکە داوامان کردوە لەدادگا کە وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان/ سەرەرای کارەکەی رێگری نەکات لە دروستکردن و بەناوەوەکردنی شوێنی نیشتەجێبوون بۆ هاوڵاتیانی خاوەن داهاتی سنوردار و تۆمارکردنی بەناویانەوە بەقەرزی درێژخایەن. تا ئێستا داواکە بەردەوامە، پێی رێکارەکانی تانەدان داواکە پلەی کۆتایی وەرنەگرتووە لە دادگای پێداچونەوەی هەرێمی کوردستان.

سەرەرایی بوونی پاڵپشتی یاسایی داواکە، پەرلەمانی کوردستان بە یاسای بودجەی هەرێمی کوردستان ژمارە (٦ی ساڵی ٢٠١١ ماددە ١٦ برگەی/ سێ: بری ٤٩ ملیار دینار تەرخانکراوە) بۆ دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوون. هەروەها لە یاسای بودجەی هەرێمی کوردستان ژمارە (١ی ساڵی ٢٠١٣/ ماددە/ ٧) دووبارە جەخت‌دەکاتەوە لەحکومەتی هەرێم بە بەردەوام بوون لەپشتگیری سندوقی نیشتەجێکردنی دانیشتوانی کەم دەرامەت لەوەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن، بەمەبەستی بەردەوام‌بوون لەدروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوون.

وێرای بەرزو پیرۆز راگرتنی رۆژی کرێکارانی بیرو بازوو، پیویستە هەمووان پێکەوە کاربکەین بۆ کەمکردنەوەی جیاوازیەکانی کۆمەڵگای چینایەتی و سرینەوەی دەستەواژەکانی چەوسێنەرو چەوساوە. کرێکاران هاوڵاتی ئەم هەرێمەن و مافی خۆیانە ژیانێکی شکۆمەندانە بژین و دڵنیایی و بیمەیان بۆ دابین بکرێت. وە کاری داواکاری گشتیە کە سکاڵا بەمافی گشتی بجوڵینێت لەدژی لایەنی جێبەجێکاری یاسای دابینکردنی خانووی نیشتەجێبون بۆ هاولاتیانی هەرێمی کوردستان،

بەهۆی کارنەکردن بەیاسای ژمارە (٧)ی ساڵی (٢٠٠٨) هەمووارکراو بەیاسایی ژمارە (١٦ی ساڵی ٢٠١١)، داهاتی سندوقی نیشتەجێبوون. ئەگەر لایەنی جێبەجێکار لەماوەی (١٣) سالی رابردودا ساڵانە ژمارەیەک لەخانوون شوقەی نیشتەجێبوونی دروست بکردایەو بەپێی رێزبەندی رادەستی هاوڵاتیانی کەم دەرامەت بکرایە، بەرێژەیەکی بەرچاو کیشەی نیشتەجێبوون چارەسەرببوو.



ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif