حكومەتی هەرێم: کرێکاران بزوێنەر و جووڵێنەرى چەرخەى کار و ئابوورین

ليست هناك تعليقات




پەیامى حکومەتى هەرێمى کوردستان بۆ بۆنەى ١ى ئایار ڕۆژى جیهانى کرێکاران

بە بۆنەى یەکى ئایار ڕۆژى جیهانى کرێکاران، پیرۆزبایی لە کرێکارانى کوردستان و عێراق و جیهان دەکەین.

کرێکاران بزوێنەر و جووڵێنەرى چەرخەى کار و ئابوورین، و سەرەڕاى ئەو ئەرکە قورسەى کەوتووەتە سەر شانیان، ڕۆڵێکى گرنگیان لە بنیاتنان و ئاوەدانکردنەوەى نیشتمانەکەمان دا هەیە.

حکومەتى هەرێمى کوردستان لەگەڵ بەرزنرخاندنى ڕۆڵى کرێکاران لە کۆمەڵگەدا، پشتیوانى مافە ڕەواکانیانە بۆ دابینکردنى ژیانێکى ئارام و بژیوێکى شیاو دەکات و لەو پێناوەشدا هەمیشە کاریکردووە لە چوارچێوەى یاسا و ڕێنمایییەکاندا، مافەکانیان دەستەبەر بکات.

د. جوتیار عادل
گوتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان
٢٠٢١/٥/١

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif