زەریف: پێویستە سەرۆکی ئەمەریکا بڕیار بدات

ليست هناك تعليقات

محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند "پێویستە سەرۆکی ئەمەریکا بریار بدات وڵاتەکەی لەسەر کارە نایاساییەکانی بەردەوام دەبێت، یان پابەندی یاسا دەبێت".

وەزیری دەرەوەی ئێران لە یادی سێ ساڵەی کشانەوەی ئەمەریکا لە رێککەوتنی ئەتۆمی، لە تویتێکدا نووسیویەتی: "لەکاتێکدا لە هەوڵداین بۆ زیندووکردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی لە ڤیەننا، گرنگە لەبیرمان بێت چۆن دەستیپێکرد".

وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوەدا " سێ ساڵ لەمەوبەر ئەمەریکا پێچەوانەی یاسا و بڕیاری 2231 ئەنجومەنی ئاسایش لە رێککەوتنی ئەتۆمی ساڵی 2015 کشایەوە. ئێستا سەرۆکی ئەمەریکا پێویست بڕیار بدات، ئایا وڵاتەکەی لە یاسا شکێنیەکانی بەردەوام دەبێت یان پابەندی یاسا دەبێت؟ ".

وەزیری دەرەوەی ئێران راشیگەیاند "بەرپرسیارێتیەکە لەئەستۆی ئەمەریکایە نەک ئێران".

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق