دانیمارک ڤاکسینی جۆنسن & جۆنسن-ی قەدەغەکرد

ليست هناك تعليقات


دانیمارک وەک یەکەم وڵاتی جیهان ڤاکسینی کۆرۆنای جۆری جۆنسن & جۆنسن-ی لە وڵاتەکەدا قەدەغەکرد و دەڵێت مەترسییەکانی هێندەی سوودەکەیەتی.

وەزارەتی تەندروستی دانیمارک لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت: “بۆمان دەرکەوتووە کە ڤاکسینی جۆنسن & جۆنسن مەترسییەکانی هێندەی سوودەکەیەتی و ژمارەیەک نیشانەی لاوەکی هەیە لە نێویشیاندا خەستبوونەوەی خوێن”.

ئەم مەترسییەی ڤاکسینەکە لە چەند وڵاتێکی دیکە دەرکەوتووە و درکیان پێکردووە، لە ئەمریکاش حاڵەتی خەستبوونەوەی خوێن بەهۆی ڤاکسینەکەوە هەبووە کە دەوترێت حاڵەتێکی دەگمەنە لە خەستبوونەوەی خوێن، دەزگای تەندروستی ئەوروپی و چاودێری دەرمانی ئەوروپاش دانیان بەم مەترسیەدا ناوە.

دەزگای تەندروستی ئەوروپی EMA وتوویەتی دەبێت هاوشێوەی ڤاکسینی ئەسترازینیکا، لەسەر ڤاکسینی جۆنسن & جۆنسن بنوسرێت کە یەکێک لە نیشانە لاوەکیەکانی خەستبوونەوەی خوێنە.

ئەمە لەکاتێکدایە پێشتر دانیمارک بەکارهێنانی ڤاکسینی ئەسترازینیکای لە وڵاتەکە قەدەغەکرد بەهۆی مەترسییەکانیەوە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif