حکومەت: حەوت ھەزار دوو موچەمان راگرتووە

ليست هناك تعليقات

بەڕێوەبەری ئامار لە خانەنشینی ھەرێم رایگەیاند، دەستیانکردووە بە راگرتنی موچەی ئەو کەسانەی کە زیاتر لە موچەیەکیان ھەیە، دەشڵێت، تا ئێستا حەوت ھەزار کەس موچەیان راگیراوە.

سەباح موخلیس بەڕێوەبەری ئامار لە خانەنشینی ھەرێم بۆ ماڵپەڕی پارتی باسی لەوەشکردووە، ئەوان وەکو خانەنشینی ھەرێم ١٤ بەڕێوەبەرایەتییان لە سەرجەم ھەرێمی کوردستاندا ھەیە و داوایان لە سەرجەمیان کردووە، کە ھەر کەسێک زیاتر لە موچەیەکی ھەیە رایبگرن.

بەڕێوەبەری ئامار دەشڵێت، ئەوان یەکلای دەکەنەوە کە کێ زیاتر لە موچەیەک وەردەگرێت، بەڵام ھێشتا ماوە و پێویستە ھەمووی کۆبکەنەوە، ئەوکات ئاماری دروست دیار دەبێت چەندە.

روونیشیکردەوە، ئەو کەسانەی موچەیان راگیراوە، پێویستە سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکەی خۆیان بکەن بۆ ئەوەی بزانرێت ھۆکار چییە موچەکەیان راگیراوە، چونکە ئەوانەی زیاتر لە موچەیەکیان هەبێت، لە تۆماری بایۆمەتری دیار دەبێت بۆیە پێویستە پشتگیری بێنن لە بایۆمەتریی ھەرێم بۆ سەلماندنی ئەوەی کە یەک موچەیان ھەیە.

سەباح موخلیس باسی لەوەشکرد، "ئەوەی بە نایاسایی موچەی وەرگرتبێت کە زیاتر بێت لە موچەیەک راستەوخۆ یەکێکیان دەبڕدرێت."

ئەمەش لە کاتێکدایە، ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ وەزارەتی شەهیدانی حكومەتی هەرێم رایگەیاندبوو، موچەی ١٣ هەزار و ٢٨٢ كەسیان بڕیوە، كە بە نایاسایی موچەیان وەرگرتووە.

لە ماوەی رابردووشدا، وەزارەتی دارایی هەرێم وتبووی، موچە و خانەنشینی ١٠ هەزار و ٦٠٩ موچەخۆر راگیراوە، كە لە سیستمی بایۆمەتری دووجار یان زیاتر ناویان تۆماركرابوو.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif