دوای (27) ساڵ هاوسه‌رگیری بیل و میلیندا گه‌یتس جیابوونه‌وه‌‌

ليست هناك تعليقات

ملیاردێری ئه‌مه‌ریكی، بیل گه‌یتس و هاوسه‌ره‌كه‌ی "میلیندا" رایانگه‌یاند، گه‌یشتوونه‌ته‌ بڕیاری لێكجیابوونه‌وه‌، له‌كاتێكدا ماوه‌ی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌یان (27) ساڵی خیاند و به‌یه‌كه‌وه‌ چه‌ندین كاری خێرخواییان كردووه‌ و تا ئێستا به‌بڕی (53.8) ملیار دۆلار به‌شدارییان له‌ هه‌ڵمه‌ته‌ خێرخوازییه‌كان كردووه‌.

بیل و میلیندا له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر گوتیان: "دوای بیركردنه‌وه‌یه‌كی قووڵ و هه‌وڵێكی زۆر بۆ چاره‌سه‌ركردنی په‌یوه‌ندییه‌كه‌مان، بڕیارمان دا كۆتایی به‌ هاوسه‌رگییه‌كه‌مان بهێنین".

له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه‌، "به‌یه‌كه‌وه‌ (3) منداڵمان په‌روه‌رده‌ كرد، دامه‌زراوه‌یه‌كی خێرخوازیمان دامه‌زراند، كه‌ له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان كاری له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كردووه‌، هه‌موو خه‌ڵك به‌ ته‌ندروستییه‌كی باشه‌وه‌ بژین".

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، "به‌ بڕواوه‌ له‌سه‌ر ئه‌و كاره‌كه‌مان به‌رده‌وام ده‌بین، به‌ڵام پێوانوانییه‌ وه‌كو دوو هاوسه‌ر له‌و قۆناغه‌ی ژیانماندا به‌رده‌وامین".بیل و میلیندا گه‌یتس به‌یه‌كه‌وه‌ چه‌ندین كاری خێرخوازییان كردووه‌

بیل و میلیندا له‌ ساڵی (2000)ه‌وه‌ رێكخراوێكی خێرخوازییان به‌ ناوی "دامه‌زراوه‌ی بیل و میلیندا گه‌یتس" دامه‌زراندووه‌، له‌و كاته‌وه‌ تا ئێستا (53.8) ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكیان بۆ كاره‌ خێرخوازییه‌كانیان خه‌رج كردووه‌، به‌ تایبه‌تی له‌ ده‌ستپێشخه‌ری كه‌رتی ته‌ندروستی جیهانی و كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی هه‌ژاری.

به‌گوێره‌ی لیستی "فۆربه‌س" بۆ ساڵی (2021)، بیل گه‌یتس، له‌ پله‌ی چواره‌می ملیاردێره‌كانی جیهان دێت، كه‌ سه‌رمایه‌كه‌ی ده‌گاته‌ (124) ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.

بیل (65 ساڵ) و میلیندا (56 ساڵ) له‌ ساڵی (1987) له‌ كۆمپانیای "مایكرۆسۆفت" یه‌كتریان ناسی، كه‌ "بیل" كۆمپانیاكه‌ی بنیاد ناوه‌ و له‌ هه‌مانكاتدا سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری كۆمپانیاكه‌شه‌، سه‌ره‌تا میلیندا وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ر له‌و كامپانیایه‌ كاری كردووه‌ و دواتر بووه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی به‌رهه‌مهێنانی زانیاری، به‌ڵام هاوسه‌رگیرییه‌كه‌یان له‌ ساڵی (1994) له‌ هاوای ئه‌نجام دا.بیل و میلیندا گه‌یتس به‌یه‌كه‌وه‌ (3) منداڵیان په‌روه‌رده‌ كردووه‌

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق