ليست هناك تعليقات



توێژینەوەیەکی نوێ کە لە جۆرناڵی ئەکادیمیای ئەمریکی بۆ پزیشكان بڵاوکراوەتەوە دەریخستووە شێوازی ژیانی خۆراکی وڵاتانی دەریای نێوەڕاست مەترسیی تووشبوون بە ئەلزهایمەر کەمدەکاتەوە. 

شێوازی ژیانی خۆراکی وڵاتانی دەریای نێوەڕاست ئەو خۆراکەیە کە دەوڵەمەند بێت بە سەوزە و میوەکان، لۆبیا و پاقلەمەنییەکان، دانەوێڵە و چەرەس و زەیتی زەیتوون. 

بەگوێرەی توێژینەوە نوێیەکە ئەو شێوازەی خۆراکی وڵاتانی دەریای نێوەڕاست بەگشتی بۆ هەموو مێشك بەسوودە، خانە هەوکردووەکان کەمدەکاتەوە و رێگە لە هەوکردن دەگرێت، یارمەتی پاراستنی فرمانەکانی مێشك دەدات، توانای بیرکردنەوە دەپارێزێت و رێگە لە ئەلزهایمەر دەگرێت. 

د. کریستین کیرپاتریک، پسپۆڕی خۆراک لە ئەکادیمیای خۆراک و رێژیم لە ئەمریکا دەڵێت ئەو دۆزینەوە و توێژینەوە نوێیە دەبێت ببێتە رێگەنیشاندەرێک بۆ خەڵک بۆ ئەوەی زیاتر خۆراکەکانی وەک میوە و سەوزە بخۆن، زیاتر رووبکەنە خواردنی ماسی و خۆراکە دەریاییەکان کە رۆڵیان هەیە لە پاراستنی مێشك. 


ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق