دوانزه سوودی خواردنی ماست له پارشێوان
گرنگی خواردنی ماست لە مانگی ڕەمەزان، کە بریتین لە:
1- سه‌رچاوه‌یه‌کی باشه بۆ پڕۆتین ، هه‌ستی برسییه‌تی که‌مده‌کاته‌وه له کاتی به‌ڕۆژبوون دا.
2- بڕێکی باش له ڤیتامینه‌کانی تێدایه وه‌ک ڤیتامین ( B ) و ( D ) له‌گه‌ڵ کانزاکانی وه‌ک کالسێوم و پۆتاسێوم و مه‌گنسێوم.
3- ده‌وڵه‌مه‌نده به مادده‌ی پڕۆباتیکه‌کان، که بریتییه لە به‌کتریا سوودبه‌خشه‌کان لە لەشدا که کاری کۆئه‌ندمی هه‌رس ڕێکدەخەن، پاش سکچوون یان وه‌رگرتنی ئه‌نتی بایۆتیکه‌کان ژماره‌ی به‌کتریا سوودبه‌خشه‌کان که‌مده‌کات و له ناو ده‌چن.
4- بۆ خۆپاراستن له نه‌رمبوونه‌وه‌ی ئێسک و کلۆربوونی ددان.
5- که‌مکردنه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ی قۆڵۆن.
6- ماستی بێ چه‌وری یارمه‌تی دابه‌زینی کۆلیستڕۆڵی خراپ و فشاری خوێن ده‌دات.
7- ماستی بێ چه‌وری ڕێگری ده‌کات له زیادبوونی کێش و قه‌ڵه‌وی ورگ و یارمه‌تی دابه‌زینی کێش ده‌دات.
8- به‌هێزکردنی کۆئه‌ندامی به‌رگری له‌ش له‌گه‌ڵ ئاسانکردنی هه‌ڵمژینی هه‌ندێک ڤیتامین و کانزا‌کان له ڕیخۆڵه‌دا.
9- ماستی بێ چه‌وری خۆراکێکی باشه بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی هەستیارییان به شیر هه‌یه یان ئه‌و که‌سانه‌ی هەوکردنی کۆڵۆنیان هه‌یه.
10- یه‌کێکه له باشترین خواردنه‌کان بۆ ژنانی دووگیان کە به‌ڕۆژوون به مه‌رجێک ماسته‌که له شیری بێ چه‌وری یان که‌م چه‌وری بێت.
11- یارمه‌تی ڕێککردنه‌وه‌ی خه‌و ئه‌دات.
12- یارمه‌تی چاکبوونه‌وه‌ی قورحه و هه‌وکردنی گه‌ده و دوانزه‌گرێ ده‌دات به مه‌رجێک ماسته‌که له شیری بێ چه‌وری یان که‌م چه‌وری بێت.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق