قەڵەوی مەترسییە بۆ نەخۆشییەکانی دڵ

ليست هناك تعليقات


د. رۆبێرت رۆس، توێژەر لەبواری نەخۆشیی قەڵەوی لە زانکۆی کوینز لە کەنەدا دەڵێت، پێویستە لەمەودوا پزیشکانیش کە نەخۆشەکانیان دەبینین لە جیاتی پێوانەکردنی کێشی جەستەیان بە گشتی دەستبکەن بە پێوانی چێوەی کەمەری کەسەکە.

د. رۆبێرت روونیدەکاتەوە ئەوانەی هەموو قەڵەوییەکەیان لە ناوچەی ورگ و کەمەردا کۆبووەتەوە زیاتر لەبارن بۆ تووشبوون بە نەخۆشییەکانی شەکرە، دڵ و مردنی پێشوەختە، ئەم مەترسییە کەمترە بۆ ئەوانەی قەڵەوییان شێوە هەرمێیە ئەمەش واتە قەڵەوییەکەیان لە ناوچەی خوار حەوز کۆبووەتەوە.

پێشووتریش چەندین توێژینەوە لەبارەی قەڵەویی لە ناوچەی ورگدا ئەنجامدراون و دەریانخستووە قەڵەوی ورگ مەترسیدارە بۆ تووشبوون بە چەندین نەخۆشیی.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif