فه‌رمانده‌یه‌كی سوپای پاسداران لەرۆژهەڵاتی کوردستان کوژرا

ليست هناك تعليقات

سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، فه‌رمانده‌ی كه‌تیبه‌ی ژماره‌ 310یان له‌ شاری شنۆی سەر بە پارێزگای ئازه‌ربایجان له‌كاتی به‌جێهێنانی ئه‌ركی فه‌رمیدا كوژراوه‌ کە هاوسنورە له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان.

سوپای پاسدارانی ئێران لەراگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەو فەرماندەی کوژراوە ناوی وه‌حید زرافشانە و له‌كاتی به‌جێهێنانی ئه‌ركی فه‌رمیدا كوژراوه‌، بڕیاریشە ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ له‌زێدی خۆی ته‌رمی زارفشیان به‌خاك بسپێردرێت.

هەرچەندە سوپای پاسداران هۆکار و وردەکاری کوژرانی فەرماندەکەی بڵاونەکردوەتەوە، بەڵام بەگوێرەی زانیارییە نافەرمییەکان ئەو فەرماندەیە لەروبه‌ڕوبونه‌وه‌دا له‌گه‌ڵ هێزه‌ كوردیه‌كان كوژراوه‌.

شاری شنۆ دەکەوێتە رۆژهەڵاتی کوردستان و سەربە پارێزگای ئازەربایجانە لە باکور خۆرئاوای ئێران.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق