لیژنه‌ی باڵای تۆماری بایۆمه‌تری روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه

ليست هناك تعليقات

لیژنەی باڵاى بایۆمەترى کە قوباد تاڵەبانى سەرۆکایەتى دەکات وەڵامى فراکسیۆنى پارتى دەداتەوەو رایگەیاند، ئێستا لێكۆڵینە‌وە دە‌كرێت لە‌ موچە‌ی زیاتر لە‌ ٣٦٠٠٠ مووچە‌خۆریتر و دواتریش بڕیار لە‌سە‌ر ئە‌وانیش دە‌درێت‌.

لیژنەی باڵاى بایۆمەترى لە وەڵامەکەیدا بۆ فراکسبۆنى پارتى رایگەیاندوە" وەک لیژنەی باڵای تۆماری بایۆمەتری ئەو ووتانەی ئەو پەرلەمانتارە رەت دەکەینەوە و رایدەگەیەنین؛ بەهیچ شێوەیەک شتی لەو جۆرە نییە و دوا بڕیاری لیژنە‌ش لە‌بارە‌یە‌وە‌ ئە‌وە‌ بوو كە‌ مووچە‌ی ١٦٥٠٥ كە‌س كە‌ فرە‌ مووچە‌ی نایاساییان ھە‌بوو راگیراوە.

لیژنەکە روونیکردوەتەوە، ئێستا لێكۆڵینە‌وە دە‌كرێت لە‌ موچە‌ی زیاتر لە‌ ٣٦٠٠٠ مووچە‌خۆریتر و دواتریش بڕیار لە‌سە‌ر ئە‌وانیش دە‌درێت‌. بۆیە‌ دیارە ئەو پەرلەمانتارە بەڕێزە لەبێ ئاگایی خۆیەوە ئەو قسانە‌ی كردووە‌".

هەروەها لیژنەکە جەخت دەکاتەوە کە پرۆسەی بایۆمەتری بەردەوامە و یەکێکە لە‌ دەستکەوتە گرنگەکانی کابینەکانی هەشت و نۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif