ماڵی سەركەوتن لەگەڵ سەرۆكی پەرلەمان كۆبوونەوە

ليست هناك تعليقات



ڕۆژی سێشەممە (13ینیسان 2021)، لە نوسینگەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان شاندێکی ڕێکخراوی ماڵی سەرکەوتن، لەگەڵ د. ڕێواس فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان کۆبۆوە.

لە کۆبونەوەکەدا، ڕێکخراوی ماڵی سەرکەوتن باسی لە ناوەڕۆکی ئەو ڕەشنوسی یاسایە کرد کە ،پێشکەشی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستانی کرد، وەباسی کارو چالاکیەکانی ڕێکخراوەكە کرد کەتایبەت بە گۆڕینی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ، ئەنجامی داوە لەڕابردودا...

لای خۆیەوە، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان پێشوازی لە هەوڵ و ماندوبونی ڕێکخراوەكە کرد بۆ پێشکشەشکردنی ڕەشنوسی یاسای ھەڵبژاردن،وەباسی ئەوگرفت و ئاستەنگانەی کرد کەلەبەردەم گۆڕینی یاسای و سیستەمی هەڵبژاردن دایە ، وەهەروەها باس لەپلانی کاری داهاتوی ڕێکخراوەكە کرا لەگەڵ پەرلەمانی کوردستان و فراکسیۆنەکان ، بۆگۆڕینی یاسا و سیستەمی هەڵبژاردن و بڕیارە لە داھاتودا چالاکی دیکە لە بارەی ڕەشنوسی پێشکەشکراوەوە لە پەرلەمانی کوردستان لەلایەن ڕێکخراوی ماڵی سەرکەوتنەوە ئەنجام بدرێت.








ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق