ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی بواری مافی مرۆڤ قه‌واره‌ی ئیسڕائیل به گرتنه‌به‌ری سیاسه‌تی جیاكاری ڕه‌گه‌زیی و چه‌وساندنه‌وه‌ی فه‌ڵه‌ستینییه‌كان و كه‌مینه عه‌ره‌به‌كانی قه‌واره‌كه، تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن.
له 213 لاپه‌ڕه‌دا، ڕێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی ناسراو به (هیومان ڕاتس وۆچ) ڕایگه‌یاند: ئیسڕائیل ڕێوشوێن و سیاسه‌تی جیاكاری ڕه‌گه‌زیی هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی له باشووری ئه‌فریقیا هه‌بوو، به‌رانبه‌ر به فه‌ڵه‌ستینییه‌كانی نێو هێڵی سه‌وز و دانیشتووانی زه‌وییه داگیركراوه‌كان په‌یڕه‌و ده‌كات.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كه بێت "ڕێكخراوه‌كه به‌هۆی سیاسه‌تی حكومه‌تی ئیسڕائیل بۆ به‌رده‌وامییدان به باڵاده‌ستیی ئیسڕائیلییه جوله‌كه‌كان به‌سه‌ر فه‌ڵه‌ستینییه‌كان و پێشێلكاری دژ به فه‌ڵه‌ستینییه‌كانی زه‌وییه داگیركراوه‌كان و قودسی خۆره‌ڵات، به‌و ئه‌نجامه‌ی سه‌ره‌وه گه‌یشتووه".
له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا ڕێكخراوه ناحكومییه‌كانی قه‌واره‌ی ئیسڕائیل به‌رده‌وام ده‌سته‌واژه‌ی جیاكاری ڕه‌گه‌زیی بۆ سیاسه‌ته‌كانی ئیسڕائیل به‌رانبه‌ر فه‌ڵه‌ستینییه‌كان به‌كار ده‌هێنن، له به‌رانبه‌ریشدا قه‌واره‌كه ئه‌نجامدانی تاوانی جیاكاری ڕه‌گه‌زیی ڕه‌ت ده‌كاته‌وه.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق