جۆ بایدن: چینی ناوەند ئەمریكای بونیادناوە، نەك وۆل ستریت

ليست هناك تعليقات

سەرۆكی ئەمریكا پلانی نوێی ئابووریی ئیدارەكەی ئاشكرادەكات و دوپاتیدەكاتەوە، ئەو فەلسەفە ئابوورییەی تەنها دەوڵەمەندەكان سوودی لێوەردەگرتن، هیچكات سەركەوتوو نەبووە.

جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكا بەبۆنەی تێپەڕبوونی 100 ڕۆژ بەسەر سەرۆكایەتییەكەیدا، یەكەم وتاری خۆی لەبەردەم كۆنگرێسی وڵاتەكەی پێشكەشكرد و وتی، ئەو هەلی كارانەی ئیدارەكەی لەو ماوەیەدا فەراهەمیكردووە، زیاترە لەوەی هەر سەرۆكێكی پێشوو لەهەمان ماوەدا كردوویەتی.

وتیشی، “پلانی كاری ئەمریكی”، كە پێشنیازی كردووە، لە جەنگی دووەمی جیهانەوە گەورەترین دەبێت لەڕووی دابینكردنی كار بۆ ئەمریكییەكان.

بایدن ئاماژەی بە پلانەكەشی بۆ خێزانە ئەمریكییەكان كرد و وتی، هەنگاودەنێن بەئاراستەی كەمكردنەوەی هەژاریی منداڵان لە ویلایەتە یەكگرتووەكان بۆ نیوە.

دوپاتیشیكردەوە، چینی ناوەند ئەمریكای بونیادناوە، نەك وۆل ستریت، جەختی لەوەشكردەوە، ئەو فەلسەفەی ئابوورییەی، كە تەنها دەوڵەمەندەكان سوودمەند دەبن تیایدا، هیچكات سەركەوتوو نەبووە و گەورە كۆمپانیاكان پێویستە پشكی گونجاوی باج بدەن.

سەرۆكی ئەمریكا كۆنگرێسیشی هاندا بۆ ئەنجامدانی چاكسازیی بەرفراوان لەناو هێزی پۆلیس، هاوكات لەگەڵ یەكەم ساڵیادی كوژرانی جۆرج فلۆرید لە مانگی داهاتوودا.

ڕونیشیكردەوە، توندوتیژیی چەك لە ئەمریكا وەك پەتای لێهاتووە، بۆیە پێویستە كۆنگرێس لەوبارەیەوە بەكاری خۆی هەستێت.

هەروەك باسیشی لە پەتای كۆرۆنا و ئەو زیانانە كرد، كە بە وڵاتەكەی گەیاندووە و وتی، بۆ هەمووانمان سەلماند سەرەڕای ئاستەنگەكان دەتوانین هەستینەوە سەرپێ، ئاشكراشیكرد، ئیدارەكەی سەركەوتوو بووە لە فەراهەمكردنی 200 ملیۆن ژەمە ڤاكسین، سەرەڕای ئەوەی ئامانجی یەكەمیان پێدانی 100 ملیۆن ژەمی تێنەدەپەڕاند.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif