ئەم وڵاتە داوای ٦٠ ملیۆن ژەمە ڤاکسینی کۆرۆنای فایزەری بۆ وەرزی پایزکردووە

ليست هناك تعليقات

میدیاکانی بەریتانیا بڵاویانکردەوە، وڵاتەکەیان داوای ٦٠ ملیۆن ژەمە ڤاکسینی کۆمپانیای فایزەر-بایۆنتیكی بۆ وەرزی پایز کردووە بە ئامانجی دابەشکردنی وەکو ژەمی چالاککەرەوە بەسەر هاوڵاتیانیدا.

میدیاکان بڵاویانکردەوە، بەریتانیا داوای ٦٠ ملیۆن ژەمە ڤاکسینی فایزەری کردووە، ئاماژە بەوەشدراوە، دوو لەسەر سێی پێگەیشتووانی بەریتانی یەک ژەم و دوو لەسەر چواریشیان هەموو ژەمەکانی ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە.

مات هانکۆك وەزیری تەندروستی ئەو وڵاتە لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە، بۆ سەلامەتی هاوڵاتیان و کۆنترۆڵکردن و رزگاربوون لەو نەخۆشییە ژەمی چالاککەرەوەیان داناوە و جێبەجێی دەکەن.

ئاشکراشیکردووە، بەڵگەکان وا پێشاندەدەن بە تەنیا یەك هەڵمەتی کوتان هەلی گواستنەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ نیوە دابەزیوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە بەریتانیا لە سەرەتای مانگی ١٢ی ساڵی رابردوودا رایگەیاندبوو، زنجیرەیەکی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتەکەیاندا بڵاوبووەتەوە دوابەدوای ئەوە زۆربەی وڵاتانیش گەشتەکانیان بۆ ئەو وڵاتە راگرت و رێکارەکانی روبەڕوبوونەوەی کۆرۆنایان جارێکی دیکە توندکردەوە.

لە سەرەتای مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵدا، مات هانکۆک هۆشیاری ئەوەشیدا، وەرگرتنی ڤاکسین بەمانای کۆتایی هاتن و سەرکەوتن بەسەر ڤایرۆسەکەدا نایەت و لەوانەیە پێویست بکات جارێکی تر هەڵمەتی کوتان دەستپێبکەنەوە.

تاوەکو ئێستا لە بەریتانیا نزیکەی ٣٤ ملیۆن کەس ژەمی یەکەم و ١٣ ملیۆن کەسیش ژەمی دووەمی ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق