وەزارەتی دارایی هەرێم بڕیارێكی نوێی دەركرد

ليست هناك تعليقات

وەزارەتی دارایی هەرێم بڕیارێكی نوێی سەبارەت بە ته‌رازووی پێداچوونه‌وه‌ی مانگانه‌ دەرکرد.

لە نوسراوێکدا وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان کە واژۆی ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری لەسەرە و ئاراستەی گشت وه‌زاره‌ته‌كان و فه‌رمانگه‌كانی نه‌به‌ستراو به‌ وه‌زاره‌ت كراوه‌ تێیدا هاتووە" ئاگاداری فه‌رمانگه‌ مه‌ڵه‌بندی و نامه‌ڵبه‌ندییه‌كان بكه‌نه‌وه‌، كه‌ به‌زووترین كات و پێش رۆژی ١ی ٥ی ٢٠٢١، ته‌رازووی پێداچوونه‌وه‌ی مانگی كانوونی یه‌كه‌می ساڵی ٢٠٢٠، ئاراسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ژمێركاری/ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ژمێركاریی نامه‌ڵبه‌ندی بكه‌ن، له‌ دواكه‌وتنی به‌رپرسیار ده‌بن".


لە نوسراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، لەمەودوا پێویستە مانگانە تەرازووی پێداچوونەوەی مانگانەی فەرمانگە نامەڵبەندییەکانتان ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ژمێرکاری/ بەڕێوەبەرایەتی ژمێرکاری نامەڵبەندی بکرێت، لە ماوەی ١٠ رۆژدا لە کۆتایی هەموو مانگێک، بە پێچەوانەوە هەر فەرمانگەیەک لە کاتی دیاریکراو تەرازووی پێداچوونەوە ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی ناوبراو نەکات پێشینەی مانگانەی بۆ خەرج ناکرێت.




ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق