ژنە میدیاکارێک هاوسەری خوشکەکەی کوشت

ليست هناك تعليقات

ژنە میدیاکارێکی میسری پاش ئەوەی لەگەڵ هاوسەری خوشکەکەی لە ناوچەی سەیدە زەینەب لە ناوەڕاستی قاهیرەی پایتەخت دەبێتە دەمەقاڵەیان بە چەقۆ کوشتی.

چاوگێک لە پۆلیسی قاهیرەوە رایگەیاند، رانیا سەفوەت ژنە پێشکەشکار لە "رادیۆی سکە"ی ناوخۆییان بەتۆمەتی کوشتنی هاوسەری خوشکەکەی دەستگیرکراوە، راشیگەیاند، لە کاتی لێکۆڵینەوەکاندا رانیا سەفوەت دانی بەتاوانەکەیداناوە، بەڵام، دەڵێت، "ئەو لە دۆخی بەرگریکردن لە خۆیدا بووە نەک مەبەستی بووبێت بیکوژێت."

پۆلیسی قاهیرە چیرۆکەکەی ئاشکراکرد و رایگەیاند، رانیا سەردانی ماڵی خوشکەکەی دەکات، چونکە زانیاری دەستدەکەوتووە کە هاوسەری خوشکەکەی هۆکاری دەستگیرکردنی هاوسەرەکەی رانیابووە.

دەشڵێت، هاوسەرەکەی رانیا ٦٠٠ هەزار جونەیی میسریی قەرزداربووە و لەدەست پۆلیس و دادگا هەڵهاتووە و خۆی حەشارداوە، بەڵام ئاوەڵزاواکەی، واتە هاوسەری خوشکەکەی رانیا؛ شوێنی خۆحەشاردانەکەی ئاشکرا کردووە و لەلایەن پۆلیسەوە هاوسەری رانیا دەستگیرکراوە.

هاوکات، کاتێک رانیا سەردانی ماڵی خوشکەکەی دەکات، لەگەڵ هاوسەری خوشکەکەیدا دەبێتە دەمەقاڵەیان و بەو چەقۆیەی لەسەر مێزی نانخواردنەکەدەبێت برینداری دەکات.

پۆلیس ئەوەشی خستووەتەڕوو، دراوسێکانی ویستویانە بە برینداری بیگەییەننە نەخۆشخانە بەڵام پێشگەیشتنی ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن گیان لەدەستدەدات.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif