به‌ فه‌رمی تۆتێنهام راهێنه‌ری نوێی ده‌ستنیان كرد

ليست هناك تعليقات

یانه‌ی تۆتێنهام شوێنگره‌وه‌ی خۆزێ مۆرینیۆی ده‌ستنیشان كرد و به‌شێوه‌یه‌كی كاتی تا كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌ ڕایان مه‌یسنی یاریزانی پێشووی یانه‌كه‌ی وه‌كو راهێنه‌ر دیاریكرد.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، 20 نیسانی 2021 یانه‌ی تۆتێنهام له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه‌ كه‌ ڕایان مه‌یسنی ته‌مه‌ن 29 ساڵ تا كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌ ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌كه‌ وه‌رده‌گرێت، كریس پاوڵ و نیگل گیبس و مایكل ڤۆڕم له‌ ستافی راهێنه‌ران ده‌بن، لێدلی كین وه‌كو یاریده‌ده‌ری راهێنه‌ر له‌ تۆتێنهام به‌رده‌وام ده‌بێت.

رایان مه‌یسن وه‌كو یاریزان له‌ یانه‌ی تۆتێنهام ده‌ستی به‌ یاریكردن كردووه‌، به‌ڵام به‌هۆی پێكانه‌وه‌ 3 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌ ته‌مه‌نی 26 ساڵیدا به‌ فه‌رمی وازهێنانی له‌ یاریكردن راگه‌یاند و ڕوویكرده‌ بواری راهێنه‌رایه‌تی و یه‌كه‌مین ئه‌زموونی وه‌كو راهێنه‌ر له‌گه‌ڵ یانه‌ی تۆتێنهام تاقی ده‌كاته‌وه‌.

له‌مباره‌یه‌وه‌، دانیێل لیڤی سه‌رۆكی یانه‌ی تۆتێنهام له‌ لێدوانێكدا بۆ پێگه‌ی یانه‌كه‌ی جه‌ختی له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌وان متمانه‌یه‌كی گه‌وره‌یان به‌و ستافه‌ نوێیه‌ و پێكهاته‌ی تیپه‌كه‌یان هه‌یه‌، ده‌شڵێت: ئێمه‌ له‌ جامی فا ده‌رفه‌تێكی باشمان بۆ بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه‌ هه‌یه‌ و 6 یاریشمان له‌ پرێمه‌رلیگ ماوه‌ و ده‌مانه‌وێت به‌هێزه‌وه‌ كۆتایی به‌م وه‌رزه‌ بێنین.

یانه‌ی تۆتێنهام له‌ ئێستادا به‌ كۆكردنه‌وه‌ی 50 خاڵ له‌ پله‌ی حه‌وته‌می ریزبه‌ندی پرێمه‌رلیگ دێت و به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر له‌ بڕینی بلیتی قۆناخی داهاتووی چامپیۆنزلیگ بێهیوا بووه‌.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق