ڕونکردنەوەیەک لە پارتی دیموکراتی کوردستانەوە

ليست هناك تعليقات


ڕونکردنەوەکەی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ڕای گشتی... 

بەداخەوە شەوی ڕابردوو لە هەوڵێکی ترسنۆکانەدا بە نارنجۆک هێرش کرایە سەر ماڵی هەڤاڵ (فازیل بەشارەتی) ، ئێمە لە کاتێکدا ئیدانەی ئەو کارە یاسا شکێنی و تێکدەرانە دەکەین، لە هەمانکاتدا داوا لە دەزگا پەیوەندیدارەکان دەکەین ئەو تاوانبارانە دەستگیر بکات ، چونکە بەردەوام بوونی ئەم جۆرە کارانە جگە لەوەی خەڵک باوەڕی بە دامەزراوەکان نامێنێت لە هەمانکاتدا دەبێتە هۆی تێکدانی ئاشتی کۆمەڵایەتی، ئێمە پێمان وایە ناوچەکە بە دۆخێکی هەستیاردا تێدەپەڕێ ئەم جۆرە کارانە زیاتر ڕیزەکانی کورد دەترازێنێ و لەبری ئەوەی خۆمان بۆ گۆڕانکارییەکان ئامادەبکەین زیاتر سەرقاڵمان دەکات بە گیروگرفتی ناوخۆییەوە ، بۆیە چاوەڕوانیمان لە دەزگا پەیوەندیدارەکان و ئیدارەی خۆجێی هەڵەبجە هەیە بەزوترین کات ئەنجامدەرانی ئەو کارە قێزەونە بدۆزنەوە  و بدرێنە دادگا.
ئەنجومەنی سەرکردایەتی سلێمانی هەڵەبجەی پارتی دیموکراتی کوردستان.
    ٨ ی ٤ ی ٢٠٢١‎

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif