بەهۆی باڵندەیەکەوە؛ دانیشتوانی گوندێکی هیندستان ٤٥ شەو بەبێ کارەبا مانەوە

ليست هناك تعليقات


دانیشتوانی گوندێکی هیندستان ٤٥ شەو بەبێ کارەبا مانەوە، لەپێناو باڵندەیەکدا کەوا لەسندوقی کارەباکەدا کڕکەوتبوو.

پۆتاکودی، گوندێکە لە ویلایەتی تامیل نادو لە باشوری هیندستان و تەنها ١٢٠ ماڵی تێدا دەژی، ئەو خانووانە ڕووناکییان لە ٣٥ گڵۆپی سەر شەقامەکانەوە دەستدەکەوێت و شوێنی سەرەکی پێکردنی گڵۆپەکان سندوقێکی کارەبایە،

لەناو سندوقی کارەباکە، باڵندەیCopsychus fulicatus ی هیندی دەژیا، بەرپرسی کارەبا لە گوندەکە، هیچ چارەیەکی تری نەبوو، دەبوو یان باڵندە کڕکەوتووەکە دەربهێنن، یاخود بێ کارەبا بمێننەوە.

خەڵکی گوندەکە بڕیاریاندا بەبێ کارەبا بمێننەوە، مانەوەی باڵندەکە لە سندوقەکەدا ٤٥ شەوی پێچوو.

کارابۆ ڕاجا، بەرپرسی ڕووناکی سەر شەقامەکان دەڵێت، :"داوام لە خەڵکی گوندەکەمان کرد کە لەپێناو ئەو باڵندەیە ماوەیەک بەبێ کارەبا بمێنینەوە، هەندێکیان ڕازی نەبوون، بەڵام زۆرێک لە خەڵکەکە داواکەیان قبوڵ کردم.

ڕاجا وێنەی گوندەکەی گرتووە و لە گروپی وەتسئەپ بڵاوی کردوەتەوە و پیشانی خەڵکی داوە کە چۆن گوندەکەی ئەوان لە پێناو باڵندەیەکدا، بە تاریکی دەژین.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif