ئێران رێژەی پیتاندنی یۆرانیۆمی بۆ 60% بەرزکردەوە

ليست هناك تعليقات


 
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران رایگەیاند، شانازی دەکات بەوەی کە نیوەشەوی رابردو نیوەشەوی رابردو زانایانی ئێرانی توانیویانە رێژەی پیتاندنی یۆرانیۆمیان بۆ 60% بەرزبکەنەوە.

بەپێی ئاژانسی میهری ئێرانی، محەممەد باقر قاڵیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند، "سەربەرزم کە رایدەگەیەنێم کە نیوەشەوی ڕابردو زانایانی ئێرانی توانییان رێژەی پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ 60% بەرزبکەنەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد، "پیرۆزبایی ئەم سەرکەوتنە لە خەڵکی خۆراگری ئێرانی دەکەم و بەو شێوەیەی یورانیۆمی گەلی ئێران هەمو پیلانگێڕییەکان پوچەڵ دەکەنەوە".
ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی پشتڕاستیکردەوە، ئێران بە ئاژانسەکەی ڕاگەیاندوە کە دەست دەکات بەرزکردنەوەی رێژەی پیتاندنی یۆرانیۆم

ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە 13ی ئەم مانگە، وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، ئێران دەست دەکات بە بەرزکردنەوەی رێژەی پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ 60%، چەند کاتژمێرێک دواتریش ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی پشتڕاستیکردەوە کە ئێران بە ئاژانسەکەی ڕاگەیاندوە کە دەست دەکات بەرزکردنەوەی رێژەی پیتاندنی یۆرانیۆم.

بەرزکردنەوەی رێژەی پیتاندنی یۆرانیۆم لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێران هاوکات لەگەڵ بەڕێوەچونی دانوستەکانەکانی وڵاتانی بەشدار لە رێککەوتننامەی ئەتۆمی ساڵی 2015 کە سەرەتای ئەم هەفتەیە لە ڤییەننا بەڕێوەچو، لەلایەکی دیکەوە، پسپۆڕانی ئاسایش و هەواڵگریی ئەمریکا دەڵێن، کۆریای باکور ئەمساڵ تاقیکردنەوەیەکی ئەتۆمی ئەنجام دەدات بۆ ئەوەی ئیدارەی جۆ بایدن ناچار بکات دانوستان لەگەڵ پیۆنگ یانگ ئەنجام بدات.



ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق