ژنێكی دووگیان دوای (3) مانگ به‌ كۆرپه‌یه‌كی دیكه‌ دووگیان ده‌بێته‌وه‌

ليست هناك تعليقات

تۆڕی "سی ئێن ئێن"ی ئه‌مه‌ریكی ئاشكرای كرد، ژنێكی به‌ریتانی له‌ حاڵه‌تێكی پزیشكی ده‌گمه‌ندا دووباره‌ دووگیان بووه‌وه‌، له‌كاتێكدا‌ هێشتا منداڵی یه‌كه‌می له‌دایك نه‌ببوو.

ژنه‌ دووگیانه‌كه‌ ناوی "ریبیكا رۆبه‌رتس"ه‌ و ته‌مه‌نی (39) ساڵه‌، دوای (3) مانگ له‌ دووگیانبوونی، له‌ناوكاو به‌وه‌ی زانی كه‌ دووباره‌ دووگیان بووه‌ته‌وه‌.

له‌ هه‌فته‌كانی سه‌ره‌تادا "ریبیكا" و هاوسه‌ره‌كه‌ی "رایس ویفه‌ر"، (ته‌مه‌ن 43) ساڵ، توانیان كۆرپه‌له‌ی ناو منداڵدانه‌كه‌ له‌ رێگه‌ی گرته‌ی نزیككراوه‌ ببین، كه‌ ماوه‌ی زیاتر له‌ ساڵێكه‌ چاوه‌ڕێی منداڵێكن.

ریبیكا، له‌ هه‌فته‌ی (12)ی دووگیانییه‌كه‌یدا له‌ رێگه‌ی "سۆنه‌ر"ه‌وه‌ له‌ناكاو كۆپه‌یه‌كی نوێی له‌ منداڵدانه‌كه‌ی بینی، كه‌ خوشكێكی بچووكی پێشبینینه‌كراوه‌، ده‌بێته‌ دوانه‌ی ناهاوتای "رۆزالی".

ریبیكا گوتی: "دووباره‌ دووگیان بوومه‌وه‌، له‌كاتێكدا دووگیانبووم، ئه‌مه‌ منی تاساند، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نابێت شتی وا رووبدات".له‌ هه‌موو جیهان، ته‌نیا (8) حاڵه‌ت له‌و جۆره‌ تۆماركراوه‌

دووگیانبوونی زیاده‌، یان "دووگیانبوون له‌سه‌ر دووگیانبوون"، شتێكی ده‌گمه‌نه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌ك كه‌ له‌ ساڵی (2008)ه‌وه‌ ئه‌نجام دراوه‌، ته‌نیا (10) حاڵه‌ت له‌و جۆره‌ له‌ جیهاندا تۆماركراوه‌.

پزیشكه‌كان به‌ "ریبیكا" و هاوسه‌ره‌كه‌یان راگه‌یاندووه‌، ئه‌و دوو كۆرپه‌له‌یه‌ به‌ جیاوازی (3) هه‌فته‌ له‌ دایك ده‌بن.

ریبیكا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، پزیشكه‌كان هه‌ستیان به‌وه‌ كرد، كۆرپه‌له‌ تازه‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی جێگیر گه‌شه‌ ده‌كات و (3) هه‌فته‌ له‌ دوای كۆرپه‌له‌ی یه‌كه‌مه‌، دواتر پێیانگوتم پێیان وایه‌ ئه‌وه‌ دووگیانبوونی زیاده‌یه‌ له‌سه‌ر دووگیانبوونه‌كه‌ی یه‌كه‌مم.

به‌ پیكه‌نینه‌وه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، ئه‌وه‌ی روویدا، بڕوام نه‌ده‌كرد، به‌ڵام به‌ راستی ئه‌مه‌ روویدا، شتێكی جوانه‌، وه‌ك ئه‌وه‌ وایه‌، كه‌ له‌ تیروپشك بۆت ده‌رچووبێت.

باوكه‌كه‌ش گووتی: "به‌ له‌دایكبوونی مندڵێك دڵخۆش بووم، دڵخۆشییه‌كه‌م زیاتر بوو كاتێك دووانه‌یه‌كمان بوو به‌ یه‌ك جار، "ریبیكا" هه‌ندێك لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر كرد، بۆمان ده‌ركه‌وت، كه‌ ئێمه‌ زۆر جیاوازین و به‌ به‌ختین".

ریبیكا، ته‌نیا ژه‌مێك ده‌رمانی به‌هێزكردنی هێلكه‌دانی خواردووه‌، به‌ر له‌وه‌ی دووگیان بێت، روونیكرده‌وه‌، "ره‌نگه‌ ئه‌مه‌ بووبێته‌ هۆی ئه‌و حاڵه‌ته‌ ده‌گمه‌نه‌، یان ره‌نگه‌ هه‌ر موعجیزه‌یه‌كی پزیشكی بووبێت".

له‌سه‌ره‌تادا "ریبیكا" و هاوسه‌ره‌كه‌ی له‌ گه‌شه‌ی منداڵه‌كه‌یان نیگه‌رانن، كه‌ ناویان ناوه‌ "رۆزالی"، ترسی ئه‌وه‌یان هه‌بووه‌، كه‌ كاریگه‌ری له‌سه‌ر ته‌ندروستی خوشكه‌ گه‌وره‌كه‌ی هه‌بێت به‌ر له‌ له‌دایكبوونی، به‌ڵام پزیشكه‌كان گووتیان منداڵه‌كه‌ بچووكه‌ به‌ به‌رده‌وامی گه‌شه‌ ده‌كات، ئه‌مه‌ دڵخۆشی كردین.دوو منداڵه‌كه‌ به‌ قه‌باره‌ی جیاواز له‌دایك بوون

دوای نه‌شته‌رگه‌ری، له‌ مانگی ئه‌یلوولی (2020)، هه‌ر دوو منداڵه‌كه‌ هاتنه‌ ژیانه‌وه‌، به‌ڵام پێویستی كردووه‌ ماوه‌یه‌ك له‌ یه‌كه‌ی چاودێری چڕ بۆ منداڵانی تازه‌ له‌دایكبوو بمێننه‌وه‌.

ریبیكا ئاشكرای كرد، رۆزالی به‌ كێشی (1.2) كیلۆگرام له‌ دایك بوو و بۆ یه‌كه‌ی چاودێری چڕ نێردرا، زۆر زۆر بچووك بوو، هێنده‌ی دوو ده‌ست ده‌بوو، جیاوازی قه‌باره‌ی هه‌ردوو منداڵه‌كه‌م به‌ روونی دیاره‌.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق