فەڕمی.. خولێکی نوێ بە ناوی (سوپەرلیگ) بە ئامادەیی 12 یانەی گەورە ڕاگەیاندرا

ليست هناك تعليقات

دواجار خولێکی نوێ لە کیشوەری ئەوروپا بە ناوی سوپەرلیگ واتا سوپەری ئەوروپی ڕاگەیاندرا کە زۆرێک لە یانە گەورە و مێژووییەکان لە خۆی دەگرێت.

لە بەیاننامەیەکی فەڕمیدا 12 یانەی کیشوەری ئەوروپا خولێکی نوێیان بە ناوی سوپەرلیگ لە جیاتی پاڵەوانێتی چامپیۆنسلیگ ڕاگەیاند، یانە بەشداربووەکانی خولەکە بریتین لە؛ ئەیسی میلان و ئینتەرمیلان و یۆڤانتۆس لە ئیتاڵیا و ئەتلەتیکۆ مەدرید و ڕیاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە لە ئیسپانیا و مانچستەر یونایتد و ئەرسیناڵ و لیڤەرپووڵ و مانچستەر سیتی و تۆتینهام و چێڵسی لە ئینگلتەرا.

سەرچاوەکانی هەوڵ باس لەوەش دەکەن ئەگەری هەیە یانەکانی بایرن میونخی ئەڵمانی و پۆرتۆی پورتوگالی بەشداری ئەو پاڵەوانێتییە بکەن.

سەرۆکی خولەکەش فلۆرێنتینۆ پیرێزی سەرۆکی یانەی ڕیاڵ مەدرید دەبێت و جێگرەکەشی بۆ کاروباری دارایی ئاندریا ئانێللی سەرۆکی یانەی یۆڤانتۆسە، جێگرەکەی دیکەشی جویل گلایزەرە لە کارگێڕی مانچستەر یونایتد.

ڕێکخەرانی سوپەرلیگ ڕاشیدەگەیەنن، لە مانگی هەشتی ئەمساڵدا خولەکە دەست پێدەکات و یانەکان بەسەر دوو کۆمەڵەدا دابەش دەکرێن، هەر کۆمەڵەی 10 یانە لە خۆ دەگرێت و یارییەکانی بە سیستمی یاری چوون و گەڕانەوە دەبێت، لە هەر کۆمەڵەیەک سێ یانەکەی پێشەوە دەگەنە چارەکی کۆتایی، یانەکانی پلەی چوارەم و پێنجەمی هەردوو کۆمەڵەکەش بەرانبەر یەکدی یاری دەکەن و دوانیان دەگەنە چارەکی کۆتای و دەبنە هەشت یانە.

دوای بە دوای بەیاننامەکەی سوپەرلیگ، ڕاستەوخۆ هەردوو یەکێتی تۆپی پێی جیهانی ناسراو بە فیفا و یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپی ناسراو بە یوفا دژی ئەم خولە تازەیە بەیاننامەیان دەرکرد و بە دەرچوون لە یاساکان لە قەڵەمیان دا.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif