گیان لەدەستدان لە 3 ملیۆن كەس نزیك دەبێتەوە

ليست هناك تعليقات


تاكو ئێستا ڤایرۆسی كۆرۆنا بووەتە ھۆی گیان لەدەستدانی نزیكەی 3 ملیۆن كەس لە سەرتاسەری جیھان و ژمارەی تووشبووانیش لە 139 ملیۆن نزیك بووەتەوە.

بەپێی دوا ژمارە و داتاكانی زانكۆی "جۆنز ھۆبكنز"، كە ئەمڕۆ ھەینی بڵاوبوونەتەوە، ژمارەی مردووان بەھۆی كۆرۆنا لەسەرتاسەری جیھان لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی تاكو ئێستا گەیشتووەتە دوو ملیۆن و 985 ھەزار كەس.

ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا لەڕووی زیانەوە لە سەرووی لیستەكەیە و بە پلەی یەكەم دێت بە گیان لەدەستدانی 565 ھەزار كەس و تووشبوونی نزیكەی 32 ملیۆن كەس بە ڤایرۆسی كۆرۆنا.

بەرازیل بە پلەی دووەم دێت بە تۆماركردنی 366 ھەزار حاڵەتی مردن و زیاتر لە 13.7 ملیۆن حاڵەتی تووشبوون.

لە مەكسیك 2.3 ملیۆن حاڵەتی تووشبوون بە پەتای كۆرۆنا تۆماركراوە و بووەتە ھۆی گیان لەدەستدانی زیاتر لە 211 ملیۆن كەس.

دوای ئەو ھیندستان دێت بە تووشبوونی 14.1 ملیۆن كەس و گیان لەدەستدانی 173 ملیۆن كەس.

بەریتانیا یەكێكە لە دەوڵەتە ئەوروپاییەكانی ھەرە زیانمەند لە ئەنجامی ڤایرۆسی كۆرۆنا و تاكو ئێستا نزیكەی 128 ھەزار كەس بەو پەتایە گیانیان لەدەستداوە و ژمارەی كۆی تووشبووانیش گەیشتووەتە 4.4 ملیۆن كەس.

لە دوای ئەو ئیتاڵیا دێت بە تۆماركردنی 116 ھەزار حاڵەتی مردن و زیاتر لە 3.8 ملیۆن حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا.

رووسیا لە پلەی حەفتەم دێت لە رووی زیانەوە بە كۆرۆنا، تائێستا پەتاكە بووەتە ھۆی گیان لە دەستدانی 104 ھەزار كەس و ژمارەی تووشبووانیش 4.7 ملیۆنی تێپەڕاند.

ھەروەھا فەرنسا ژمارەی مردووان بە كۆرۆنا 100 ھەزاری تێپەڕاند و 5.2 ملیۆن كەس تووشی پەتاكە بوونە.

لە ئەڵمانیا كۆرۆنا بووە ھۆی گیان لەدەستدانی نزیكەی 80 ھەزار كەس و 3.1 ملیۆن حاڵەتی تووشبوونی تۆماركردووە، دوای ئەویش ئەسپانیا دێت بە تۆماركردنی 77 ھەزار حاڵەتی مردن و 3.4 ملیۆن حاڵەتی تووشبوون.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif