سەرۆکی ئەمەریکا: پـوتن باجی دەستێوەردانی لە هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکا دەدات

ليست هناك تعليقات


سەرۆکی ئەمەریکا دەڵێت ڤلادیمیر پـوتن سەرۆکی ڕووسیا باجی ئەوە دەدات کە دەستێوەردانی لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمەریکا هەبووە.

جۆو بایدن لە چاوپـێکەوتنێکی تایبەت لەگەڵ کەناڵی abcNews ی ئەمەریکا کە ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاوکرایەوە، لە بارەی ئەو پەیوەندیـیە تەلەفۆنیـیەی قسەی کرد کە لە کۆتایی مانگی یەکدا لەگەڵ پـوتن ئەنجامی دابوو و تیایدا باسیان لەو ڕاپـۆرتانە کردبوو کە ئاماژەیان بە دەستێوەردانی ڕووسیا لە هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکا کردبوو.

سەرۆک بایدن وتی "پـوتن باجەکەی دەدات. زۆر بە درێژی قسەمان کرد و پـێم وت من دەتناسم و تۆش من دەناسیت، ئەگەر بێت و دەربکەوێت ئەمە ڕوویداوە، ئەوا خۆت ئامادەبکە."

پاشان بێژەرەکە پـرسیاری لێکرد، "ئایە پـێتوایە پـوتن پـیاوکوژبێت؟ سەرۆک بایدن لە وەڵامدا وتی بەڵێ.

بەڵام سەرۆک بایدن نەیوت چۆن وەها لە پـوتن دەکات باجەکەی بدات.

ئەم هەڵوێستەی سەرۆکی ئەمەریکا پاش ئەوە دێت ئۆفیسی هەواڵگری نیشتمانی ئەمەریکا ڕاپـۆرتێکی بڵاوکردەوە و تیایدا باس لە ڕووسیا و ئێران کراوە هەوڵیان داوە کاربکەنە سەر هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمەریکا.

بەپـێی ڕاپـۆرتەکە، خودی پـوتن ڕازیبووە هەڵمەتێک ئەنجامبدرێت بۆ لەکەدارکردنی جۆو بایدن و دیموکراتەکان بە گشتی بە ئامانجی پـشتیوانیکردن لە ترامپی سەرۆکی پـێشوو و هەروەها هەوڵدان بۆ نەهێشتنی متمانە بە پـرۆسەی هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکا و دروستکردنی دووبەرەکی لە نێو خەڵکی ئەمەریکادا.

ڕووسیا لای خۆیەوە لە ڕێگەی ڤیاچێسلاڤ ڤۆلۆدین، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانەکەی (دوما) وەڵامی داوەتەوە کە لەسەر تیلگرامەکەی نووسیویەتی "پـوتن سەرۆکمانە و هەر هێرشێکی بکرێتەسەر ئەوا مانای هێرشە بۆ سەر وڵاتەکەمان."

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif