ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی و ئەوروپا تاووتوێی مەسەلەی سەلامەتی ڤاکسینی کۆمپانیای ئاسترازێنیکا دەکەن

ليست هناك تعليقات

شارەزایان لە ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی WHOو ئاژانسی دەرمانی ئەروروپا دەستیانکردووە بە تاووتوێکردنی بابەتی سەلامەتی ڤاکسینی کۆمپانیای ئاسترازێنیکا بۆ ڤایرۆسی کۆڤید – 19 ، ئەمەش پاش ئەوەی ژمارەیەک وڵات بەکارهێنانی ئەم ڤاکسینەیان ڕاگرت.

تێدرۆس ئەدانام گەبرەیسیس، بەڕێوەبەری ڕێکخراوەکە ڕایگەیاند تیمێک لە شارەزایانی ڤاکسین کە ڕاوێژکاری ڕێکخراوەکەن، پـیاداچوونەوەیان کردووە بە داتا و زانیاریـیەکانی پەیوەست بە ڤاکسینەکە و ئێستا لە پەیوەندیدان لەگەڵ ئاژانسی دەرمانی ئەروروپا و ئەمڕۆ سێشەممە کۆدەبنەوە بۆ پـیاداچوونەوە بە سەلامەتی ڤاکسینەکە.

پـێشتر ژمارەیەک لە وڵاتانی ئەوروپا، لەوانە نەرویژ، هۆڵەندا، ئێرلەندا، دانمارک، ئایسلاند، ئەڵمانیا، فەڕەنسا، ئیتاڵیا، ئیسپانیا، پورتگال، سلۆڤینیا، لاتڤیا، بولگاریا، بەکارهێنانی ڤاکسینی کۆمپانیای ئاسترازێنیکا بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنایان ڕاگرت، پاش ئەوەی ژمارەیەک کەس تووشی کێشەی تەندروستی بوون، لەوانە جەڵتە.

سەرەڕای ئەمانە هێشتا کۆمپانیاکە و ژمارەیەک وڵات جەخت دەکەنەوە لەسەر سەلامەتی ڤاکسینەکە، دەڵێن ئەو حاڵەتانەی ڕوویانداوە پەیوەندیـیان بە ڤاکسینەکەی ئاسترازێنیکاوە نیـیە.

بۆریس جۆنسن، سەرۆک وەزیری بەریتانیا، ئەمڕۆ لە ڕۆژنامەی زە تایمزی بەریتانی نووسیویەتی "ئەم ڤاکسینە سەلامەتە و زۆر بە باشی کاردەکات."

دەشڵێت ئەم ڤاکسینە لە چەندین شوێنی جیهان دروستدەکرێت، هەر لە هندستانەوە هەتا ئەمەریکا و بەریتانیا، وە لە سەرانسەری جیهانیشدا بەکاردەهێنرێت.




ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif