نێچیرڤان بارزانی هەڵەبجە لەنەخشە گەورەکەدا جێگیردەکات

ليست هناك تعليقات


زینۆ كاكەیی
-
هەڵەبجە برینی قوڵی ساڕێژنەکراوی جەستەی کوردە، ڕەنگە دەسەڵاتی کوردی کە سێ ساڵ دوای ئەوکارەساتە ڕژێمی سەددامی لەکوردستان وەدەرنا، یەکێک لەئەرکە هەرەسەختەکانی بوونی ئەو هەموو قوربانیەی مرۆڤی کوردبوو کە جگە لە کۆ کوژکردنی شار و دێ و ژیانیشی لێ زەوت کرابوو ، هەڵەبجە وەک یەکێک لە گەورەترین و مەزلومترینی قوربانیەکانی کوردە و قەرەبووکردنەوە و ئاوەدانکرنەوەی لەسەر ئاستی لۆکاڵیزەحمەتێکی زۆری دەوێ، بەتایبەت کە ئێمەی کورد دوای قۆناغی ڕزگاری توشی شەڕی خۆی و دواتر لێک ترازان و پاشان دوو ئیدارەیی و دواتریش کە عێراق لەدەست دکتاتۆریەت ڕزگاری بوو بەهۆی ململانێی حکومەتی تایفی عێراق و بڕینی بودجە و شەڕی تیرۆر هەروەها قەیرانێ متمانە ئەو هەنگاوانەی کەپێویست بوو بۆ ساڕێژبوونی زامەکانی هەڵەبجە زۆردواکەوت، بەڵام خۆشبەختانە دوای چارەسەرکردنی کێشەناوخۆییەکانی هەرێمی کوردستان ، حکومەتی یەکگرتووی هەرێمی کوردستان بەڕابەرایەتی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەت قەڵەمبازێکی گەورەیدا لە ئاوڕدانەوە لە هەڵەبجە و لەهەنگاوی یەکەمداسەرۆکی حکومەت بڕیاریدا پڕۆژەیاسای بەپارێزگابونی هەڵەبجە کە ساڵی ١٩٩٩ پەرلەمان یکوردستان بڕیاری لێدا ئاراستەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بکات بۆ ناساندنی وەک پارێزگای ۱۹ عێراق، چونکە بەبێ ڕەزامەندی حکومەتی ناوەندی هەنگاوەکانی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە سەرکەوتوونابێ، لەڕۆژی ( ٢٥/١٢/٢٠١٣)سەرۆک وەزیران نێچیرڤان بارزانی پڕۆژەکە ئاراستەی نوری مالکی سەرۆک وەزیرانی ئەوکاتی عێراق کرد، بەخۆشحاڵیەوە دوای پێنج ڕۆژ و لەبەرواری ( ٣١/١٢/٢٠١٣) سەرۆکایەتی ئەجومەنی وەزیرانی عێراق پڕۆژەکەی قبوڵ کرد و هەڵەبجەی وەک پارێزگا ناساند و پرۆژەکەی ئاراستەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کرد،
پاشان سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ( ١٣/٣/٢٠١٤ ) واژووی لەسەر بەپارێزگابونی هەڵەبجە کرد و هەڵەبجەی وەک چوارەمین پارێزگای هەرێمی کوردستان ، شایەنی باسە بەڕێزیان لەمانگی ئاداری ٢٠١٣ لەهەڵەبجە ( ٨٨ ) پڕۆژەی خزمەتگوزاری لەسەرجەم سێکتەرەکان ڕاگەیاند و دواتر ( ١١ ملیار و ٣٠٠ملیۆن دینار ) ی بەخشیە زانکۆی هەڵەبجە کە ئەم ئاوەدانیە سیمایەکی تری بەهەڵەبجە بەخشی ، هەروەها لەسەر بودجەی حکومەت چەندین جار بریندارانی بەرکەوتەی چەکی کیمیایی ڕەوانەی دەرەوە کرد بەمەبەستی چارەسەر، ئێستاش لەڕۆڵی سەرۆکی هەرێمدا خەمی تەواوکردنی پڕۆژە و ڕێکارە یاسایی و ئیداریەکانی پارێزگاکەی کردووەتە کاری لەپێشینەیی و لەتویتێکدا دەسخۆشی لەیەکگرتووی فراکسیۆنە کوردستانیەکان دەکات لە پەرلەمانی عێراق لە هەوڵەکانیان بۆ دەرچوونی یاسای پابەندکردنی حکومەتی فیدراڵ بۆ تەواوکردنی هەمووڕێکارە پێویستەکانی ناساندنی هەڵەبجە وەک ( ١٩) هەمین پارێزگای عێراق ، ئەم پابەندیەی حکومەتی عێراق بۆ هەڵەبجە زۆر گرنگە لەڕووی بوونەوە ، چونکە حکومەتی بەعسی عێراق ویستی هەڵەبجە وەک قەزاش لەسەر نەخسەی عێراق بسڕێتەوە ، بەڵام ئێستا ئەو حکومەتە پابەند دەبێ بەوەی کە ( هەڵەبجە لەوێنەیەکی گەورەتردا لەنەخشەی عێراق دابنێتەوە )، چونکە لەنەخشەی وڵاتاندا لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی تەنها پارێزگاکان بونیان هەیە ، نەخشە ووردەکەی تر تەنها بۆکاری سەربازی بەکاردێ ، بۆنمونە نەخشەی ئێستای ئەمریکا لەجیهاندا ( ٥٢ ) ویلایەتمان پیشان دەدات شاری ( هیوستن ) لەتەکساس کە شاری هەردووسەرۆک ( بوشی کوڕ و باوکە ) دوازدەساڵی پڕ جەنگ و قەیران سەرۆکایەتی ئەمریکایان کردووە لەنەخشەکەدا بوونی نییە.
بۆیە قبوڵ کردنی هەڵەبجە بەپارێزگای۱۹ بەو واتایەدێت کە دوژمن هەرچەند بیەوێ بچوکمان بکاتەوە ئێمە گەورەتر دەبین ، بۆیە دەبێ وەک جەنابی دەوڵەتمەدار هەمووان لەهەوڵی ئەوەدابن قوربانیەکانمان گەورەتربکەین و لەسەر نەخشە جێیان بۆبکەنەوە نەک تەنها لەڕۆژێکدا یادیان بکەنەوە و دواتر ئەو یادە هیچی لێ بەرهەم نەیەت .



زینۆ کاکەیی


ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق