ژمارەی چەک لە عیراق و کوردستان لەژمارەی مرۆڤ زۆرترە

ليست هناك تعليقات


سالار محمود
-
چەکهەڵگرتن و بوونی چەک لەدەست تاکەکان و ماڵان، دیاردەیە لە عیراق و کوردستاندا. دیاردەیەکی ناشارستانی و مەترسیدار لەسەر ئاسایشی تاک و ژیانی گشتی.

تخوب و سنورەکانی وڵات بەسەر هاتوچۆی چەک و بازرگانی پێکردنیدا کراوەیە. وەک هەموو پرسە خراپەکانی تر جێبەجێ نەبوونی یاسا لەم کەیسەشدا بابەتێکە هەڵگری گفتوگۆی بەردەوامە.

رۆژانە هەواڵی کوشتن و خۆکوشتن لە میدیاکانی عیراق و کوردستاندا هەیە.

ساڵی ۱۹۳۲ قانونی ژمارە ٤۷ لە عیراق دەرکرا بەیەکەم یاسا لە ئاستی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناسراوە.

ساڵی ۱۹۹۳ پەرلەمانی کوردستان یاسای چەکی ژمارە ۱٦ دەرکردوە بەڵام هێشتا زۆر لەناوەڕۆکەکەی جێبەجێ نەکراوە.

جارێکی تر یاسای چەک ژمارە ٥۱ ی ساڵی

۲٠۱۷ی عیراق هەیەو بەخوێندنەوەی بڕگەو مادەی زۆر باشی تێدایە بۆ نمونە بەپێی مادە (٦) نابێ کەسێک مۆڵەتی چەکی پێبدرێت تەمەنی لە ۲٥ ساڵ کەمتر بێت. ئینجا لە رووی ئەهلیەت و دەرونی و تەندروستیەوە گونجاو بێت.

لە ماددەی 16ی یاساكەی ساڵی 1993ی پەرلەمانی کوردستان ئاماژەی داوە به ‌هەموو شێوەیەك بازرگانیكردن به ‌چەك قەدەغەیە، بەڵام بازاڕی چەكفرۆشتن لە شارەکانی كوردستان زۆرەو کراوەیەو چاودێری لەسەر نییە.

تەنانەت بازرگانی چەک لەگەڵ داعش کرا لە کاتی مەتەرێز گرتن لەگەڵیاندا و، ئەم کەیسە دیزە بەدەرخۆنەکرا.

پەرلەمانی کوردستان هاندەدەم چاودێربن بەسەر جێبەجێکردنی یاسا بەرکارەکانەوە. هەڵگرتنی چەکی بێ

مۆڵەت دیاردەیە. مەیسەربوونی ئەم دیاردەیە حزبەکانن بەپلەی یەکەم، حزبەکانی کوردستان هۆکارێکی سەرکین لەم دیاردەو جێبەجێ نەبوونی یاساو بڕیارەکانی تایبەت بەچەک. وای لێ هاتوە ژمارەی چەک لەلای تاک و ماڵەکاندا لە ژمارەی مرۆڤەکان زۆرتر بوە.

پێویستە پیاچونەوەش بەمیکانیزمەکانی مۆڵەت پێداندا بکرێت بۆ سنوردارکردنی ئەو هەموو تاوانانەی رۆژانە روو دەدەن.



ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق